کاتژمێر ٣ و ٥١ خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠١، بوومەلەرزەیەک بەگوری ٥.٤ پلەی ڕیشتێر شاری "خۆی"ـی هەژاند.
بەپێی ئامارێک کە پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە تاکو ئێستا ٥٨٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.
"محەمەدسادق موعتەمیدیان" هەروەها ئاشکرای کرد، لەئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا ١٣٥ لە بەرکەوتووانی ئەو بوومەلەرزەیە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و بۆ پێنج بەرکەوتووی دیکەش نەشتەرگەری ئەنجام دراوە.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەروەها ئاماژەی بەوە دا، کە لە ١٢ گوندی دەوروبەری شاری خۆیدا ٥٠ خانووبەرە بەتەواوی ڕووخاون و زیاتر لە ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەش زیانیان بەر کەوتووە.
ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" ڕایگەیاندووە، کە لە بەیانییەوە بۆ ئێستا ٢٩ پاشلەرزە لە خۆی و دەوروبەری ڕوویداوە و پاشلەرزەکان بەردەوامیان هەیە.
وتەبێژی فریاکەوتنی ئێران لەلێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئاشکرای کرد، ئاو وکارەبای هەموو گەندەکانی دەوروبەری خۆی و سەڵماس بڕاوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە