ئاژانسی هەواڵی "مێهر" لەسەر زاری فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تارانەوە بانگەشەی ئەوەی کرد، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلی جۆری "میتسۆبیشی" خۆی کێشاوە بە ڕیزی هێزە تایبەتەکانی پۆلیسدا و حەوتیانی بەسەختی بریندار کردووە.
"ئەحمەد نوورعەلی" هەروەها بە مێهری وتووە: ئەو هاوڵاتییە خەڵکی پارێزگایەکی ڕۆژئاوای ئێرانە و لە دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەو پۆلیسانەی کردووە بە ژێرەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەو هاوڵاتییە هەر ئەو شەوە لە مەیدانی تەجریشی تاران لەکاتێکدا دەستگیر کراوە کە چەکی ساردی پێبووە.
نوورعەلی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگە و شایەتییەک بخاتە ڕوو دەڵێت، کەسی دەستگیرکراو و بنەماڵەکەی لە ئەندامانی "کۆمەڵە"ن.
لەم ڤیدیۆیەدا کە ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەر لە بولواری کەشاوەرزی تاران بڵاو کرایەوە، دەبیندرێت، کە ئەندامێکی یەکە تایبەتەکانی پۆلیس بەبرینداری کەوتۆتە سەر شەقام.
#اعتصابات_سراسری pic.twitter.com/471zlZaeXO— ایران وایر (@iranwire) October 2, 2022
هەر ئەو شەوە هەندێک سەرچاوەی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەی ئەوەیان کرد، کە ئۆتۆمبێلێک لە تاران خۆی کێشاوە بە چەند پۆلیسی تایبەت بە سەرکوتی ناڕەزاییەکان و حەوتیانی کردووە بەژێرەوە.
تێبینییەکەت بنووسە