close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

دارستانەکانی مەریوان لە ئاگردا؛ تەیارە بێ‌سووتەمەنییەکانی سپا، هێزە بێ‌ئاوەکانی ئەرتەش

۱۶ گەلاوێژی ۱۴۰۲
هاوری یوسفی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیندراوە بەڵام ناوەندە ئەمنییەتییەکان و کاسبکارانی چاوچنۆک بەم کارە تاوانبارن. بۆ نموونە، دەوترێت سپای پاسداران بۆ ڕێگری کردن لە خۆشاردنەوەی ئەو گرووپانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە "تیرۆریست" ناو دەبرێن، ئەم دارستانانە ئاگر دەدەن.
هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیندراوە بەڵام ناوەندە ئەمنییەتییەکان و کاسبکارانی چاوچنۆک بەم کارە تاوانبارن. بۆ نموونە، دەوترێت سپای پاسداران بۆ ڕێگری کردن لە خۆشاردنەوەی ئەو گرووپانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە "تیرۆریست" ناو دەبرێن، ئەم دارستانانە ئاگر دەدەن.
یەکشەمەی ڕابردوو دەوری سی-چل کەس لە هێزەکانی ئەرتەشیش بۆ کوژاندنەوەی ئاگر نێردرابوونە ناوچەکە، بەڵام بەبێ ئامراز و ئامێری پێویست: "هێزەکانی ئەرتەش نەک هەر ئامێر و ئامرازی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئاگرەکەیان پێ نەبوو، بەڵکوو تەنانەت لەگەڵ خۆیان ئاویشیان نەهێنابوو و ئێمە ناچار بووین لە ئاو و خواردنی خۆمانیان پێ بدەین."
یەکشەمەی ڕابردوو دەوری سی-چل کەس لە هێزەکانی ئەرتەشیش بۆ کوژاندنەوەی ئاگر نێردرابوونە ناوچەکە، بەڵام بەبێ ئامراز و ئامێری پێویست: "هێزەکانی ئەرتەش نەک هەر ئامێر و ئامرازی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئاگرەکەیان پێ نەبوو، بەڵکوو تەنانەت لەگەڵ خۆیان ئاویشیان نەهێنابوو و ئێمە ناچار بووین لە ئاو و خواردنی خۆمانیان پێ بدەین."
بڵێسەکانی ئاگار بەڵام بە هۆی هەڵکردنی با، کەم بوونەوەی ڕادەی شێ و زیاد بوونی گەرما، بەردەوام دارستان و لەوەڕگەی گوندەکانی "دەرەوەران"، "کیکەن"، "نەچێ" و "هەنجیران" لە خۆی‌دا دەسووتێنێت.
بڵێسەکانی ئاگار بەڵام بە هۆی هەڵکردنی با، کەم بوونەوەی ڕادەی شێ و زیاد بوونی گەرما، بەردەوام دارستان و لەوەڕگەی گوندەکانی "دەرەوەران"، "کیکەن"، "نەچێ" و "هەنجیران" لە خۆی‌دا دەسووتێنێت.

لە ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردووەوە ١١گەلاوێژی١٤٠٢ تاکوو ئێستا، دارستانەکان و لەوەڕگەکانی زیاتر لە ١٠ گوندی ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، لە ئاگردا دەسووتێن.

بڵێسەکانی ئاگار بەڵام بە هۆی هەڵکردنی با، کەم بوونەوەی ڕادەی شێ و زیاد بوونی گەرما، بەردەوام دارستان و لەوەڕگەی گوندەکانی "دەرەوەران"، "کیکەن"، "نەچێ" و "هەنجیران" لە خۆی‌دا دەسووتێنێت.

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکانی مەریوان بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیندراون بەڵام هەندێک لە چالاکانی ژینگەپارێز دەڵێن کە سپای پاسداران بۆ ڕێگری کردن لە خۆشاردنەوە و هات‌وچۆی ئەو گرووپانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە "تیرۆریست" ناویان دەبات، دارستانەکانی ئەم ناوچەیە دەسووتێنن.

لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی "ئەنجومەنی سەوزی چیا"، لەم بارەوە وتووێژمان کردووە. ناوی ئەم کەسە بە هۆکاری ئەمنییەتی لای "ئێران‌وایەر" پارێزراوە.

***

چەند دۆنم لە دارستانەکانی مریوان لە ئاگردا سووتان؟

یەکێک لە ئەندمانای سەوزی چیا کە ڕازی نەبوو ئاماژە بە ناوەکەی لەم ڕاپۆرتەدا بکرێت، لە وتووێژ لەگەڵ "ئێران‌وایەر"دا وتی: "ئاگرکەوتنەوە لە جەنگەڵەکان و لەوەرگەی گوندەکانی مەریوان لە ڕۆژی چوارشەمە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سەرەتا لە دارستانەکانی گوندی "ئاسنەوە" دەستی پێ کرد و پاشان زۆربەی دارستانی گوندەکانی "گومارەلەنگ" و "دەرەوەران"ی گرتەوە، بەڵام بە هۆی شاخاوی بوونی ناوچەکە، هەڵکردنی با، دابەزینی ڕادەی شێ و بەرز بوونەوەی پلەی گەرما، باقیی دارستانەکانی دەوروبەر لەوانە دارستانی گوندەکانی "هەنجیران"، "کیکەن"، "کۆڵیت"، "نەچێ"، "مڕانە"، بایەوە"، "هانەشێخان"، "بناوەچڵە"، "قامیشەڵە" و "مێرگە درێژ"ی گرتەوە."

ئەو بە ئاماژەدان بە کۆنتڕۆڵ کردنی ڕووبەری ئاگرکەوتنەوەکە، زیادی کرد: "بەپێی بەراوردە سەرەتایی و نافەرمییەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ڕۆژی چوارشەمەوە [یازدە تا پانزدەهەمی گەلاوێژ]، بە گشتی دەوری ١٠٠٠ دۆنم لە دارستانەکانی مەریوان سووتێنراون."

بە گوتەی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە، زۆربەی ئەو دارستانانەی کە ڕۆژی چوارشەمە ئاگریان تێ بەربوو، بە هەوڵ و هیمەتی شەو و ڕۆژیی تیمەکانی ئاگر کوژاندنەوە کۆنتڕۆڵ کراون، بەڵام بە هۆی هەڵکردنی باوە دارستانەکانی دەرەوەران، کیکەن، نەچێ و هەنجیران هێشتا لە ئاگردا دەسووتێن.

هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیندراوە بەڵام ناوەندە ئەمنییەتییەکان و کاسبکارانی چاوچنۆک بەم کارە تاوانبارن. بۆ نموونە، دەوترێت سپای پاسداران بۆ ڕێگری کردن لە خۆشاردنەوەی ئەو گرووپانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە "تیرۆریست" ناو دەبرێن، ئەم دارستانانە ئاگر دەدەن.

بەرپرسانی حکوومەتی و ناوەندە دەوڵەتییەکان چ دەکەن؟

ئەم چالاکە ژینگەپارێزە، دەربارەی دەوری ناوەندە حکوومەتییەکان و بەرپرسانی پێوەندیدار لە کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەکان لە دارستانەکانی مەریوان بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "بەداخەوە، دوای لە ناو چوونی سەدان دۆنم لە دارستانە ستراتێژیکەکانی مەریوان، ڕۆژی شەمە، سەرۆکی ڕێکخراوی کۆنتڕۆڵی قەیرانی ئێران، پارێزگار، بەڕێوەبەری گشتیی قەیران و بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای کوردستان، بۆ سەردان و چاودێری کردنی دۆخەکە و بینینی ڕووبەری ئاگرکەوتنەوەکە لە ناوچەی دەرەوەران‌دا ئامادە بوون."

ئەو دەڵێت: "هاوکات لەگەڵ ئامادە بوونی بەرپرسانی حکوومەتی لە ناوچەی دەرەوەران‌دا، دوو تەیارەی سپای پاسدارانیش بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکە هاتبوونە ناوچەکە، بەڵام کەڵکی نەبوو، چونکە ئیدی کار لە کار ترازابوو. هەروەها بە هۆی نەبوونی ژێرخانی تایبەتی دابین کردنی ئاو بۆ تەیارەکان بە پیچەوانەی هەڵا و هاواری میدیا حکوومتییەکان، دەروێکیان لە کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەدا نەبوو."

ئەم هاوڵاتییە مەریوانییە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە یەکشەمەی ڕابردوو دەوری سی-چل کەس لە هێزەکانی ئەرتەشیش بۆ کوژاندنەوەی ئاگر نێردرابوونە ناوچەکە، بەڵام بەبێ ئامراز و ئامێری پێویست: "هێزەکانی ئەرتەش نەک هەر ئامێر و ئامرازی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئاگرەکەیان پێ نەبوو، بەڵکوو تەنانەت لەگەڵ خۆیان ئاویشیان نەهێنابوو و ئێمە ناچار بووین لە ئاو و خواردنی خۆمانیان پێ بدەین."

بۆچی حکوومەت بەرامبەر هۆکاری مرۆیی ئاگرکەوتنەکانی دارستانەکان لە مەریوان ناوەستێتەوە؟

جگە لە گوندی گومارەلەنگ، زۆربەی ئەو گوندانەی کە جەنگەڵەکانیان لە ئاگردا سووتاون، لە سنووری نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵکەوتوون.

شایانی باسە کە سەرباری پێگەی هەنگە مەرزییەکان لە گوندەکانی ئاسنەوە، مڕانە، دەرەوەران و مێرگە درێژ کە چەقی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دوایانە بوون، هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانیش لەم ناوچەدا جێگیرن و بەردەوام لە هات و چۆدان.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سەقزی چیا، پیداگریی لەسەر هۆکاری مرۆییی ئاگرکەوتنەوە زنجیرەییەکان لە دارستانەکانی مەریوان و هۆکاری سەرەکیی ئاگرەکان بە پێویست دەزانێت: " سەرباری دەوری کەسانی قازانج‌خواز و بەرهەمهێنەرانی خەڵووز لە دارستانەکانی مەریوان‌دا، هێزە سەربازییەکانی سەر بە هەنگی مەرزی و سپای پاسداران بۆ خاوێن کردنەوەی دەور و پشتی پێگە سەربازییەکانی خۆیان بە بیانووی ئامادەیی و هات و چۆی تیمەکانی پیشمەرگەی سەر بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە یان وەک خۆیان دەڵێن "گرووپە تیرۆریستەکان" دەوری سەرەکیان لە ئاگرکەوتنەوە لە دارساتنەکانی مەریوان بە تایبەت لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەی بەردەوام خەریکی بەڕێوەبردنی مانۆڤر و ڕەزمایشی سەربازین لەم ناوچەیەدا."

بە گوتەی ئەم هاوڵاتییە مەریوانییە، سەرباری ئەوەی بەردەوام هۆکارە مرۆییەکەی ئاگرکەوتنەوەکان و تەنانەت ناوی بکەرەکانمان داوەتە بەرپرسانی حکومەتی لەوانە شارەوانیی شاری مەریوان، بەڵام هەرجارە بە بیانووی جۆراوجۆر خۆیان لە بەدواداچوون و پێکهێنانی دۆسییە بە دژی بکەرانی ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکانی مەریوان بواردووە.

ئەم سەرچاوە خۆجێییە بە ڕاشکاوی وتی: "لە ڕاستی‌دا، کێشەی سەرەکیی چالاکان و ناوەندە خەڵکییە ژینگەپارێزییەکان لە مەریوان‌دا بێ دەنگیی بەرپرسانی حکوومەتی بەرامبەر بکەرانی ئەم تاوانە گەوەرەیە بە دژی دارستانەکانی مەریوان."

شایانی باسە کە لە درێژەی ئاگرکەوتنەوە زنجیرەییەکانی دارستانەکانی مەریوان‌دا، کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵیش‌دا دارستانی گوندەکانی "پێڵە"، "سەڵەسی"، "چاوگ" و "سێف"، بوونەتە قوربانیی ئاگرکەوتنەوە و لانیکەم ٢٦٠ دۆنم لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەم ناوچەیە لە ئاگردا سووتاون.

یەکێتی، هاوگرۆیی و هیمەتی جەماوەری ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵ کرد

ئەم ئەندامە چالاکەی ئەنجومەنی سەوزی چیا کە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم دواییانەی ئاگرکوژاندنەوەکەی لە ئەستۆیە، بە ئاماژەدان بە ڕادەی بەشداریی بەرینی و گەورەی ژنان و پیاوانی بەرگری‌کاری ژینگەپارێزی کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان، بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "دوای بانگەوازی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ و هاوکات لەگەڵ بەربڵاو بوونەوەی ئاگرەکە، نەک ئەنجومەنە ژینگەپارێزەکانی شارەکانی سنە، سەقز، پاوە، قوروە، نۆدشە، بۆکان و بانە، تیمەکانی فریاکەوتنی خۆیان بۆ یارمەتیدان بە کۆنتڕڵ کردنی ئاگرەکە بۆ ناوچەکە بەڕێ کرد، بەڵکوو دەیان کەس لە چالاکانی ژینگەپارێز و سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت ژنان، بۆ یارمەتیدان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ناوچەکەدا ئامادە بوون."

ئەم هاوڵاتییە مەریوانییە لە کۆتایی وتووێژەکەدا جگە لە ئاماژەدان بە هەوڵە شەو و ڕۆژییەکانی هێزە مەیدانییەکانی ئاگرکوژاندنەوە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: "خەڵکی ناوچەکە حیماسەیان خولقاند، ئەوەی ئەم کارەسات مەرگاوییەی کۆنتڕۆڵ کرد، لە ڕاستی‌دا یەکێتی، هاوگرۆیی و هیمەتی جەماوەری بوو."

شایانی باسە کە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا و لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا دوو کەس لە هێزە خۆبەخشە جەماوەرییەکان بریندار بوون و زیانیان پێ گەیشتووە و لە حالێک‌دا کە ئاگرکەوتنەوەی بەرین دارستان و لەوەڕگەکانی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای کوردستانی لە خۆی‌دا نوقم کردووە، هێزە ئەمنییەتییەکان لەم شارەدا دەستیان کردووە بە گرتنی پێنج کەس لە چالاکوانانی ژینگەپارێز.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی شەمە ١٤ی گەلاوێز، ڕایگەیاند کە "ئازاد رۆحی"، "لایق ئەحمەدی"، "سەرکەوت عیبادی"، "ئالان ئەردەشیری" و "دلێر محەمەدی" چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان دەستگیر کراون و نووسیویەتی کە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەست‌دا نییە.

هەنگاو لە ڕاپۆرتەکەی خۆی‌دا نووسیەیوتی کە ئەم پێنج چالاکە ژینگەپارێزەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ئازاد ڕۆحی، لایەق ئەحمەدی و سەرکەوت عیبادی ڕۆژی پێنج‌شەمەی حەوتووی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستگیر کراون و بە شێوەیەکی طووندوتیژکارانەیش هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە.

ئالان ئەردەشیری و دلێر محەمەدیش ڕۆژی چوارشەمە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لە ماڵەکەی خۆیان‌دا دوای هێرشی هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستگیر کراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

وەستانەوەی دەسەڵات لەگەڵ دژبەرانی حیجاب؛ پێداگریی ڕەیسی لەسەر گوشاری زیاتر

۱۶ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
وەستانەوەی دەسەڵات لەگەڵ دژبەرانی حیجاب؛ پێداگریی ڕەیسی لەسەر گوشاری زیاتر