close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

وەستانەوەی دەسەڵات لەگەڵ دژبەرانی حیجاب؛ پێداگریی ڕەیسی لەسەر گوشاری زیاتر

۱۶ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
لە حاڵێک‌دا ژمارەیەک لە نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی ڕیانگەیاند "پڕۆژەیاسای حیجاب" بۆ "تاقیکردنەوە" بەپێی مادەی ٨٥ بۆ کۆمسیۆنی هاوبەش نێردراوە، "ئیبراهیم ڕەیسی" ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ بۆ جارێکی دیکە داوای چڕترکردنەوەی گوشارەکانی بۆ سەر ژنانی دژ بە حجابی زۆرەملێ کرد و وتوویەتی دەبێت لە چوارچێوەی "پەسەندکراوەکان" و "یاساکان" بەرامبەر ئەوەی کە بە "شکاندنی نۆرمەکان" لە لایەن ژنانەوە ناودێری کردووە بوەستنەوە.

ەکێتیی فرۆشیارانی بەرهەمی گۆشت، خۆراکی، پیتزا و خواردنە فانتێزییەکانی مەشهەد لە ڕێگەی ناردنی کورتە نامەوە بۆ یەکەکانی ژێر چاودێری ئەم سەندیکایە پێی ڕاگەیاندوون پێویستە ژنان بە جلوبەرگی یەکدەستەوە "مانتۆ و مێقنەعە" لە شوێنی کارەکەیان ئامادە بن.

سەرۆکی دەوڵەتی سێزدەهەم لە کۆ بوونەوەی دەستەی حکوومەت‌دا جەختی کردەوە ئەو ژنانەی کە پابەندی حیجابی زۆرەملێ نین، "نۆرم شکێنن" و هەروەها وتی "حیجابی ئیسلامی نۆرمێکی فەرهەنگی و یاسایی"یە. 

ئەو لە درێژەدا باسی پێویستیی "پاراستن و پارێزگاری لە نۆرمە فەرهەنگییەکانی کۆمەڵگا" کرد. 

بە وتەی ئیبراهیم ڕەیسی، "لابردنی حیجاب، شکاندنی نۆرمەکان و هەروەها شکاندنی چوارچێوەی گشتیی کۆمەڵگایە و لە هەمان کات‌دا بە پێچەوانەی شەرع و یاسایە و پێویستە بۆ ڕێگری لێ کردنی پشت بە یاسای هەبوو و هەروەها بەشداری گشتیی ببەسترێت."

ئەمە یەکەم جار نییە سەرۆکی دەوڵەتی سێزدەهەمی کۆماری ئیسلامی لەم چەشنە هەڵوێستانە دەگرێت و داوای چڕتر کردنەوەی مامەڵەکان بەرامبەر ژنانی دژ بە حیجابی زۆرەملێ دەکات. 

ئیبراهیم ڕەیسی ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە کۆ بوونەوەی تایبەتیی شورای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی کە بە ئامانجی "لێکۆڵینەوە لە دوایین دۆخی جێبەجێ کردنی ئەرکی دەموزەگاکان لە بواری حیجاب و عەفاف"دا پێکهاتبوو، لە دامودەزگا حکوومەتییە جیاوازەکانەوە، لەوانە داوای لە "وەزارەتی ئێران، وەزارەتی ئیرشاد، دەزگای دادوەری و هێزی ئینتیزامی" کردبوو کە "ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و بە "بیانووی دواکەوتنی پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای تازەی حیجاب و عەفاف" ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ "لابردنی حیجاب" دوا نەخەن. 

بە وتەی ئیبراهیم ڕەیسی "سەلیقەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی ئێران دژی هەر چەشنە پێشێل‌کارییەکی یاساییە." و دەبێت لە ڕێگەی "بەکارهێنانی هەموو توانستەکان و دابەش‌کردنی کاری ورد"، بەرامبەر "لابردنی حیجاب" بوەستەوە. 

ململانێی دەسەڵات لەگەڵ ژنانی دژ بە حیجابی زۆرەملێ هەموو ڕۆژێک و لە ١٠ مانگی ڕابردوودا توندتر بۆتەوە  و ئێستا پێدەچێت بە نزیک بوونەوە لە ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" کە لە مانگی خەرمانانی ١٤٠١دا و لە کاتی دەستگیری لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە کوژرا، گەیشتووەتە لووتکەی خۆیەوە. 

لەگەڵ ئەمەش‌دا، بەرگریی مەدەنیانەی خەڵکی ئێران و بە تایبەت ژنان، بەردەوامە و پابەند نەبوون بە حیجابی زۆرەملێ بۆتە سیمای ئەم بەرگرییە مەدەنیانە، تا ڕدەیەک کە دەسەڵات جگە لە ڕێکخستنەوەی ماشێنەکانی گەشتی ئیرشاد لە شەقامەکان‌دا، گوشارەکانی بۆ سەر داخستنی کار و کەسابەت و سنووردار کردنی خزمەتگوازرییەکان بۆ دژبەرانی حیجابی زۆرەملێ چڕتر کردۆتەوە. 

شەپۆلی بەرینی داخستنی ناوەندە بازرگانییەکان، یەکە پیشەیی و گەشتیاریییەکان، ڕووبەڕوو بوونە لەگەڵ ژنان لە شەقامەکان‌دا، ناردنی کورتە نامەی پێوەندیدار بە پێویستی پابەندبوون بە حیجابەوە، ڕاگرتنی ماشێنی خەڵک "بە تۆمەتی لابردنی حیجاب"، تەنیا بەشێک لەو سەرکوتانەیە کە دەسەڵات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ دژبەرانی حیجاب گرتوویەتە بەر. 

ئەگەرچی پڕۆژە یاسای حیجاب و عەفاف دوای تێپەڕاندنی ڕەوتێکی درێژ ماوە بە حەفتا بڕگەوە لە سەرەوبەندی پەسەند کردن دایە، بەڵام هێشتا ڕەخنەی لایەنگران و دەستوپێوەنەکانی حکوومەت لە حیجابی زۆرەملێ بە حکوومەت و دەوڵەت بەردەوامە. 

هێزە توندڕەکان لە ئێران لەو باوەڕەدان کە کۆماری ئیسلامی بەرامبەر هەڵبژاردنی مافی پۆشینی جلوبەرگی ئازادانەی ژنان تووشی "پاسیڤی" بووە و کۆمەڵگای دژ بە حیجابی زۆرەملێی وەک پێویست سزا نەداوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە لە دەقی "پڕۆژە یاسای حیجاب"دا کە بڵاو کراوەتەوە تەنانەت وتنی "دژایەتی لەگەڵ حیجا"یش بە تاوان دەناسرێتەوە. 

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە "سورەیا ڕەزایی"، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پەرەپێدانی بازگانیی "مایکەت"، تەنیا بە هۆی بڵاو کردنەوەی کۆمەڵێک تویتی ڕەخنەگرانە لە سەردار "ڕادان" و پشتیوانی‌کردنی لە هەڵبژاردنی جلوبەرگی ئیختیاری، دەستگیر کراوە. 

چڕکردنەوەی سەرکوتکردن؛ مەرجی کارکردنی ژنان لە شوێنی خواردنە خێراکان پۆشینی جلوبەرگی یەکدەستە

یەکێتیی فرۆشیارانی بەرهەمی گۆشت، خۆراکی، پیتزا و خواردنە فانتێزییەکانی مەشهەد لە ڕێگەی ناردنی کورتە نامەوە بۆ یەکەکانی ژێر چاودێری ئەم سەندیکایە پێی ڕاگەیاندوون پێویستە ژنان بە جلوبەرگی یەکدەستەوە "مانتۆ و مێقنەعە" لە شوێنی کارەکەیان ئامادە بن. 

سەرۆکی ئەم سەندیکایە ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژێک‌دا کە لەگەڵ "کاناڵی شەرق" کردوویەتی وێڕای پشتڕاست کردنەوی ئەم کورتە نامەیە وتوویەتی ئەم سەندیکایە دەبێت بەیانی ۱٥ی گەلاوێژ، ڕەچاوی "پۆشینی جلوبەرگی ڕاگەیەندراو" بکەن.   

"حەمید ئومووری"، ڕایگەیاند ئەم بڕیارە "بەرهەمی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی ژووری پیشەکانە لەگەڵ ناوەندە حکوومەتییەکانی وەک عەفاف و حیجاب، ئەمر بە چاک و نەهی لە خراپە، شورای شار، فەرمانداری و پارێزگار". 

بە وتەی سەرۆکی یەکێتیی فرۆشیارانی بەرهەمی گۆشت، خۆراک، پیتزا و خۆراکە فانتێزییەکانی مەشهەد، کۆ کردنەوەی مێز و کورسی و فەزای دەرەوەی یەکەکانی "خواردنی خێرا، خواردنە سونەتییەکان، چێشتخانە و قاوەخانەکان" لە ماوەی ٤٥ ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری مەشهەد هەروەها ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانە بووە.

ڕۆژی ۱۰ی گەلاوێژی ئەمساڵ، هەواڵدەری "ئیسنا" پلانی کۆ کردنەوەی شوێنی دەرەوەی ڕیستورانەکان، کۆفی شۆپەکانی مەشهەدی لە لایەن شارەوانیی ئەم شارە ڕاگەیاند. 

ئەم هەوڵە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخەری پیشە شارییەکانی شارەوانییەوە پشتڕاست کراوەتەوە. ئەم بەرپرسەی شارەوانی مەشهەد لە ڕوون کردنەوەکەی‌دا وتوویەتی "بەپێی سیاسەت و ئاگادار کردنەوەکانی دەسەڵاتی سەرەوەی خۆیان"، نابێت شارەوانی گرێبەستی بەکارهێنانی شۆستە و شوێنە گشتیەکان لەگەڵ چێشتخانە و قاوەخانەکان نوێ بکاتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دامەزراندنی ٤٠٠ "پارێزوانی حیجاب" بە مووچەی ١٢ میلیۆن تمەن لە میترۆی تاران

۱۶ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دامەزراندنی ٤٠٠ "پارێزوانی حیجاب" بە مووچەی ١٢ میلیۆن تمەن لە میترۆی تاران