"خەوی ورچەکەی جەمسەر" تایتڵی وێنەیەکە لە ورچێکی گەنجی جەمسەر کە لەسەر گاشە سەهۆڵێک خەوتووە. ئەم وێنەیە لەلایەن نیما ساریخانی، وێنەگری ئێرانی – بەریتانیاییەوە تۆمار کراوە و خەڵاتی باشترین وێنەی "گیانلەبەران"ی لە ساڵی ٢٠٢٤دا بردەوە.
نیما ساریخانی وێنەگری ئێرانی – بەریتانیایی بۆ تۆمار کردنی ئەو وێنەیە، سێ ڕۆژ لە جەمسەری باکور لە میانەی ورچە سپییەکانی جەمسەر و مژ و سەرمای دوڕگەکانی سوالبارد کە دەکەوێتە باکوریترین شوێنی نەرویج سووڕاوەتەوە.
بەڕێوەبەری مۆزەخانەی مێژووی سروشتیی لەندەن ئەم وێنەیەی بە "سەرنجڕاکێش و ورووژێنەر" ناساندووە.
هەروەها داگلاس گور، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی مێژووی سروشتیی لەندەن سەبارەت بەو وێنەیە گوتوویەتی: «ئەو وێنەیە شایانی لێخور بوونەوەیە، دەرخەری پەیوەستبوونی ئاژەڵەکە و ژینگەکەیەتی. وێنەکە زەرەر و زیانەکانی ئالۆگۆڕی کەشوهەوا و تێکچوونی ژینگەمان نیشان دەدات».
ساریخانی ٧٥ هەزار دەنگی لە نێوان ٢٤ فیناڵیستی دیکەدا بەدەستهێنا کە ئەوە ڕیکۆڕدێکە. وێنەی "خەوی ورچەکەی جەمسەر" لە کێبرکێی مۆزەخانەی مێژووی سروشتیی لەندەندا، لە نێوان ٥٠ هەزار وێنەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە