ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، هەژماری ئینستاگرامی "ئارمان شادیوەند"، میوزیسیەن و ژینگەپارێز پۆستێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەو چالاکە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلامەوە دەستگیرکراوە.
وەک لەو هەواڵەدا هاتووە، ئارمان شادیوەند ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ پاش ئەوەی لە مەراسیمێکی نەمامچاندندا بەشداریکردووە، دەستگیرکراوە و براوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هونەرمەندە کوردە لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٩ و خەڵکی شاری دەرەشەهری پارێزگای ئیلامە.
تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کامە لە ناوەند و دەزگا بەرپرسیارەکانی کۆماری ئیسلامی هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئارمان شادیوەند بڵاونەکردۆتەوە.
ئارمان پێشتر ڕۆژی ٢٥ی گوڵانی ١٣٩٩ دەستگیرکرابوو و پاش ٦٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازادکرابوو.
بەپێی بەڵگەیەک کە ئارمان شادیوەند خۆی پێشتر لە هەژماری ئینستاگرامەکەیدا بڵاوی کردبووەوە، ئەوکات تۆمەتبارکرابوو بە "تێکدانی ئاسایشی گشتی و بەشداربوون لە گردبوونەوەی نایاساییدا لە شاری دەرەشەهر."
تێبینییەکەت بنووسە