بەگوێرەی هەواڵێکی "تۆڕی مافەکانی کوردستان"، بەشێکی بەرچاوی چیای پارێزراوی کۆساڵان کە کەوتۆتە دەوروبەری شاری سەوڵئاواوە بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای پاسداران ئاگری گرتووە. ئاگرەکە دوو ڕۆژە دەستی پێکردووە و سوپا نەک خۆی هەوڵێکی نەداوە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە، بەڵکوو ڕێگە نادات هاوڵاتیانیش بیکوژێننەوە.
وەک ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئامادەبوونی هاوڵاتیان و ژینگەپارێزان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری چیای کۆساڵان، سوپای پاسداران ڕێگەنادات کەس لەو ناوچەیە نزیک بێتەوە.
تۆپبارانەکانی سوپای پاسداران بۆسەر چیای کۆساڵان لە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژەوە دەستی پێکردووە و لەو ڕۆژەوە چەندین گوندی بناری چیای کۆساڵان بەزۆرەملی بە دانیشتووانی ئەو گوندانە چۆڵ کراوە.
تۆڕی مافەکانی کوردستان لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە نووسیویەتی، دوابەدوای دەستپێکردنی تۆپبارانەکانی سوپای پاسداران، دێیاری پێنج گوندی بناری چیای کۆساڵان بانگ کراون بۆ ناوەندی سوپا لە شاری سەوڵئاوا و پێیان وتراوە، پێویستە هاوڵاتیان بە زووترین کات ئەو گوندانە چۆڵ بکەن.
سوپای پاسداران لە چەندین ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە نمایشێکی سەربازی لە چیای کۆساڵان بەڕێوەدەبات، ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەو ناوچانە بەپێی مادەی ٣٠٣ ئەنجومەنی باڵای ژینگەی دەوڵەتی ئێران (پەسندکراو لە ساڵی ١٣٨٨دا) بە ناوچەیەکی پارێزراو دیاری کراوە و ئۆپێراسیۆنی لەو جۆرە تیایدا قەدەغەیە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە