وەک میدیاکانی ناوخۆی ئێران ئاشکرایان کردووە، بەنداویی "لەتیان"ـی تاران لە سەروبەندی وشکبوون دایە، "هیدایەت فەهمی"، جێگری پێشووی نووسینگەی پلاندانان بۆ کاروباری ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی کارەبا لە لێدوانێکدا بۆ "تیجارەتنیوز" وتوویەتی، ئەگەر لە چەند مانگی داهاتوودا ئەوەندەی پێویست باران نەبارێت تاران تووشی قەیرانی ئاو دەبێت.
هاوینی ساڵی ١٤٠٠ وشکترین هاوینی بوو لەماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردووی ئێراندا، هەرچەند چاودێڕان هیوایان ئەوە بوو کە لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە بارانبارین دەستپێبکاتەوە و کەمیی پێشوو قەرەبوو بێتەوە، بەڵام تێکڕای ڕێژەی بارانبارین هەر بە کەمی مایەوە.
فەهمی دەڵێت، ئەمساڵ ڕێژەی بارانبارین لە پارێزگای تاران ٣٠٪ کەمیکردووە و ئاوی گلدراوەی زۆربەی بەنداوەکانی پارێزگای تاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٥٠٪ دابەزیوە.
ئەو بەرپرسەی پێشوەی وەزارەتی وزەی ئێران لە بەردەوامیدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئێستای ئەو وەزارەتە گرتووە و وتوویەتی، بەم حاڵەشەوە وەزارەتی وزە لەجیاتی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانەکە، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سیاسەتە هەڵەکانی وەک گواستنەوەی ئاو لە پارێزگای مازەندەرانەوە بۆ تاران و سمنان.
تێبینییەکەت بنووسە