close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕووناک ڕەزایی لە گرتووخانەیەکی سوپای پاسداراندا دەستبەسەرە

۷ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕووناک ڕەزایی لە گرتووخانەیەکی سوپای پاسداراندا دەستبەسەرە

"فەرزانە زیلابی"، پارێزەری "ڕووناک ڕەزایی"، ئەو خوێندکارەی لەپاش ڕووخانی تاوەری مێترۆپۆل لە شاری ئابادان دەستگیر کرا، دەڵێت، بریگرتەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنیی سوپای پاسداراندا دەستبەسەرە.

فەرزانە زیلابی، ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "ئیمتیداد" ئەم هەواڵەی ئاشکرا کرد، لەکاتێکدا کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە ڕووناک ڕەزایی لە زیندانی سێپیداری ئەهوازدا دەستبەسەرە.

 ڕووناک ڕەزایی، خوێندکاری ماستەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی "عەلامە تەباتەبایی"ی تاران و چالاکی مەدەنیی دانیشتووی ئابادان، ڕۆژی ٦ی جۆزەردان لەمیانەی ناڕەزاییەکانی پاش ڕووخانی تاوەری مێترۆپۆل دەستگیر کرا.

 تاوەری مێترۆپۆلی ئابادان ڕۆژی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ ڕووخا و بەپێی ئاماری فەرمییەکان لە ئەنجامی‌دا ٤١ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

زیلابی لە لێدوانەکەیدا بۆ ئیمتیداد نیگەرانیی دەربڕیوە سەبارەت بارودۆخی بریگرتەکەی لە گرتووخانەی سوپای پاسداراندا و وتوویەتی، یەک مانگ بەسەر دەستگیربوونی ڕووناکدا تێپەڕیوە و لەو ماوەیەدا تەنیا دوو جار ڕێگەی پێدراوە پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە بکات.

ئەو پارێزەرە هەروەها وتوویەتی، دەزگای داد و ناوەندە ئەمنییەکان بە پشت‌بەستن بە مادەی ٤٨ی یاسای سزادانی تاوانەکان نەیانهێشتووە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ڕووناک بکات.

بەپیی مادەی ٤٨ی یاسای سزادانی تاوانەکان، تۆمەتبار بۆی نییە لەدەرەوەی ئەو پارێزەرانەی دەزگای داد دیارییان دەکات هیچ پارێزەرێکی دیکە بۆ خۆی هەڵبژێرێت.  

زیلابی لە بەردەوامیی قسەکانیدا مادەی ٤٨ی یاسای سزادانی تاوانەکانی بە نادادپەرووەرانە زانیوە و وتوویەتی، ئەو یاسایە دژی مەنتق، دادپەروەری و ئینسافە.

دەزگای دادی ئێران ڕووناک ڕەزایی تۆمەتبار کردووە بە "بانگەشەکردن لەدژی کۆماری ئیسلامی"، بەڵام ڕوونی نەکردۆتەوە کە هۆکاری هەڵبەستنی ئەم تۆمەتە چییە.

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

چوار هاوڵاتی کورد بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی شنۆ دەستگیر کران

۶ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چوار هاوڵاتی کورد بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی شنۆ دەستگیر کران