دوابەدوای پەرەسەندنی گرژی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە، داخستنی "کاتی" باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە تاران ڕاگەیاند.
ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان حکومەتی ئێران و ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە هۆڵەندا وەک "ڕێکارێکی خۆپارێزی" ڕۆژی یەکشەممە باڵوێزخانەکەی لە تاران دادەخات. ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها گوتوویەتی، بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەکەی لە ڕۆژانانی داهاتوودا، بڕیار دەدات.
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تێکهەڵچوونی سەربازی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسڕائیل، ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی داوای پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییەکانیان کرد. وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، ئامۆژگاری شارۆمەندانی ئەم وڵاتەی کرد کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەلەستین بپارێزن.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە، سەبارەت بەم بابەتە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری جاران) نووسیویەتی: «ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دیپلۆماتکارانەی لە ئێران دەژین دەگەڕێنەوە بۆ فەڕانسە و فەرمانبەرانی دەوڵەتی فەڕانسە لە ئەنجامی هەر جۆرە پێسپێرداوێک لە ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەلەستین پێشگیری دەکرێن».
ئەڵمان ڕۆژی هەینی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە شارۆمەندانی وڵاتەکەی کرد ئێران بەجێ بهێڵن و ڕایگەیاند کە مەترسی زیادبوونی لەناکاوی گرژییەکانی ئێستای کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل هەیە و ڕەنگە ئاڵمانییەکان لەم وڵاتەدا ڕوبەڕوی "مەترسی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە" ببنەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە