دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز کە گۆیا ئێران مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا ناردووە، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی سەبارەت بەم بابەتە هۆشداری دا و ڕایگەیاند کە "ئەگەر ئەم بابەتە پشتڕاست بکرێتەوە، تاران ڕووبەڕووی کاردانەوەی خێرا و توندی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێتەوە".
جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی لە دیدارێکی مەجازی لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا، ڕایگەیاند کە واشنتۆن هێشتا ناتوانێت پشتڕاستی بکاتەوە کە ئێران مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا دابین کردووە یا نا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی چووارشەممە لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا بە پشتبەستن بە شەش سەرچاوەی ئاگادار، نووسیبووی کە ئێران ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالیستیکی زەوی بە زەوی داوەتە ڕووسیا. هەواڵێک کە ئاماژەیە بە پتەوبوونی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە لەژێر سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دان.
جۆن کێربی لەو پێوەندییەدا وتی: «ئێرانییەکان لەم ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەدا بە ئاشکرا دەڵێن کە بەنیازن مووشەکی بالیستیک بۆ ڕووسیا بنێرن و هۆکارێکیش نییە بۆ ئەوەی وا بیر بکەینەوە، کە ئەو کارە ناکەن. لای خۆمانەوە ئەم پرسە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان باس دەکەین».
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی ئێرانییەوە نووسیویەتی کە کۆماری ئیسلامی نزیکەی ۴۰۰ مووشەک کە زۆربەیان لە بنەماڵەی مووشەکەکانی کورت مەودای فاتیح-۱۱۰، کە جۆری زولفەقار لە نێویاندا هەیە داویەتی بە ڕووسیا. ئەم جۆرە مووشەکە توانای هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی لە مەودای ٣٠٠ بۆ ٧٠٠ کیلۆمەتری هەیە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، ناردنی ئەم مووشەکانه له سەرەتای مانگی ژانوییە بە پێی ڕێککەوتنەنێک لە نێوان دەسەڵاتدارانی ئەمنی و سەربازی ئێران و ڕووسیا کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی پێکهێنرا، دەستی پێ کردووە.
بەڵام ئۆکراین دەڵێت تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی ناردنی مووشەکی بالیستیکی ئێران، بۆ ڕووسیا بەدەست نەگەیشتووە. ئەو وڵاتە پێشتر چەندین جار ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا دابین کردووە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی لە درێژەی لێدوانەکەی ڕۆژی پێنجشەممەیدا وتی: «ئێمە لە دژەی ئەوەیەن کە ئێران هاوکاری روسیا بێت بۆ شەڕی دڕندانەی لە دژی ئوکراین. لە ڕۆژانی داهاتوودا سزاکان بۆ سەر تاران چڕتر دەکەینەوە و ئەگەر ئێران مووشەکی بالستیک بە ڕووسیا بفرۆشێت، ئامادەیی ئەوەمان هەیە ڕێوشوێنی زیاتریش بگرینەبەر.»
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە