بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی لەلایان ناوەندی مافەکانی مرۆڤی سووریا بڵاوکراوەتەوە، "ئیسرائیل" لەسەرەتای دەستپێکی ساڵی نوێی زایینییەوە ١٧جار هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگای چەکدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران. یەکێک لەو گروپانە حیزبوڵڵای لوبنانە کە لە دوو ناوچەی نزیکی شام (دەمەشق) هێرشی کراوەتە سەر. بەپێی ئەم ڕاپۆڕتە دوو چەکداری حیزبوڵڵا لەو هێرشانەدا کوژراون.
ناوەندی مافەکانی مرۆڤی سووریا هەروەها ڕایگەیاندووە کە شەش کەسی دیکە لەم هێرشەدا برینداربوونە و دەشڵیت کە ئەم هێرشە لە دوو ناوچەی " ئەلسەیدە زەینەب" و " بەساتین بابیلا" ڕوویداوە.
پێش بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی بەرگری سووریاش ئاماژەی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێک لە نزیکی دەمیشق کردبوو، بەڵام سەبارەت بە کوژراوان و بریندار بووانی ئەم هێرشە هیچ ئامارێکی نەخستبووە ڕوو.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایان وەزارەتی بەرگری سوریا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: «ئیسرائیلی دوژمن لە ناوچە داگیرکراوەکانەوە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و چەندین خاڵیان لە ناوچەی دەمەشق کردە ئامانج».
وەزارەتی بەرگری سووریا هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە وردەکارییەکان بڵاونەکردووەتەوە و تەنها نوسیویەتی کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سووریا زۆربەی ئەو مووشەکانەی کە ئاراستەکراون، خستووەتە خوارەوە.
ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆڕتەکەیدا دەڵێت کە لەکۆی ١٧ هێرشی ئیسرائیل بۆ سوریا، کە بنکە و بارەگای چەکدارانی سەر بە ئێرانی کردووەتەوە ئامانج، ١١ هێرشیان ئاسمانی و شەش هێرشیان وشکانی بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە