سونیا شەریفی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی سەرهەڵدانەکانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئاودانانی پارێزگای، پاش بانگکران بۆ دادسەرای ئەم شارە، بە شێوەی زۆرەملێ بەڵێنی لێ وەرگیراوە کە چیدیکە لە سۆشیاڵ میدیادا چالاکی نەکات.
عیسا بازیار، چالاکی سیاسیی خەڵکی ئاودانان کە ئەم هەواڵەی ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسی خۆیدا بڵاو کردووەتەوە دەلێت کە "لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا، شەپۆلێکی نوێ لە بانگکران و لێپرسینەوە لە چالاکانی مەدەنی لەلایەن یاسر خەلیفە، دادستانی ئاودانانەوە دەستی پێ کردووە".
پێشتر لە ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سونیا شەریفی، قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵكی ئاودانان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پاش بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئاودانان کرا و دوواتر دەستبەسەریان کرد و ئازاری جەستەییان پێ گەیاند.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠١، سونیا شەریفی، بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ئیلام ئازاد کرا کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.
بە گوتەی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ناوبراو ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئاودانان دەسبەسەر کرا و بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا.
سونیا شەریفی لە کاتی لێپرسینەوەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ سەبارەت بە دروستکردنی کۆکتێل مۆلۆتۆف و نووسینی دروشم کرابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە