کاربەدەستانی وڵاتی پیرۆ، بە ڕاگەیاندنی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دەستگیرکردنی کەسێکی ئێرانی لەم وڵاتە، ڕایانگەیاند: "مەجید ئەزیزی" یەکێک لە "هێزەکانی قودسی سپای پاسداران" بەنیاز بووە لەگەڵ دوو هاوکارەکەی هێرش بکاتە سەر هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی لەم وڵاتەدا.
وەزارەتی ناوخۆی پیرۆ، لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەممە بڵاویکردەوە، کەسی دەستگیرکراوی مەجید ئەزیزی، تەمەن ٥٦ساڵە و یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی قودسی سپای پاسداران ناساند. ناوبراو وێڕای یەکێک لە هاوکارەکانی بە ناوی "واڵتەڕ ئەسڤاڵدوو لیناڕس سولانۆ" ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوەندێکی کڕین لە شاری لیما دەستبەسەرکراو و دوای ئەو، هاوکارێکی دیکەشیان بە ناوی "لوئیس فیلومنۆ لوجا ڤاسکێز" دەستگیرکرا.
ئۆسکار ئاریۆلا سەرۆکی پۆلیسی پیرۆ، لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە مەجید ئەزیزی پلانی هەبووە لە کۆبوونەوەی ئاپێکدا ئیسرائیلییەک بکاتە ئامانج. بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا، کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریایی (ئاپێک) لە وڵاتی پیرۆ بەڕێوەبچێت.
سەرۆکی پۆلیسی پیرۆ ڕایگەیاند کە مەجید ئەزیزی لە سەرەتای مانگی مارس هاتۆتە ناو وڵاتەکە و گووتی لێکۆڵینەوە هاوئاهەنگەکان لەگەڵ "دەزگای هەواڵگری نێودەوڵەتی" بووەتە هۆی "زانیاری هەستیار".
ناوبراو وتی: "ناچار بووین بە خێرایی کار بکەین، چونکە بڕیار بوو ئەمڕۆ دوای پێکهێنانی شانەیەکی تیرۆریستی بۆ لەناوبردنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی کە بڕیار بوو بەشداری لە ئاپێکدا بکات، بگەڕێتەوە ئێران.
بەرپرسی پۆلیسی پیرۆ وردەکاری زیاتری لەبارەی دەزگا هەواڵگرییە نێودەوڵەتییەکانەوە نەخستەڕوو، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک شانبەشانی وەزیری ناوخۆی پیرۆ، جارێکی دیکە ئاماژەی بە "هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی دژە تیرۆر" کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەجید ئەزیزی لە ڕێگەی هاوسەرەکەیەوە ڕەگەزنامەی پیرۆی وەرگرتبوو. هەروەها سەرۆکی پۆلیسی پیرۆ ڕایگەیاندووە، هاودەستی سێیەم کە بە ئەنجامدەری سەرەکی هێرشەکە دادەنرابوو، ناوی "ئەنجێلۆ فیلیپی ترۆسیۆس لیۆن"ە و هەوڵەکانی دەستگیرکردنی ناوبراو کە ئێستا لە هەڵاتندایە، بەردەوامن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاووڵاتیە ئیسرائیلییەی کە بڕیاربوو ببێتە قوربانی ئەم هێرشە، بە تەواوی دەستنیشانکراوە، بەڵام بە هۆکاری ئەمنی ناوی بە نهێنی دەهێڵرێتەوە.
دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم ڕاپۆرتە نەبووە. دوێنێ میدیاکانی پیرۆ بڵاویانکردەوە کە "مەجید ئەزیزی" بە تۆمەتی پلاندانان بۆ "هێرشی تیرۆریستی" بۆ سەر کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئاسیا (ئاپێک) لە پیرۆ دەستگیرکراوە.
کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە هەوڵی بەرفراوانکردنی دزەی خۆی لە ئەمریکای لاتین دەدات. ئەم هەوڵانە بە تایبەتی لە سەردەمی سەرۆکایەتی مەحمود ئەحمەدینژاد چڕتر بووە. پێشتریش لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٣ "ئەندامێکی حیزبوڵڵا"ی لوبنان لە وڵاتی پیرۆ دەستگیرکرا بوو. وەزیری ناوخۆی پیرۆ گووتبوی، ئەم لوبنانییە بە ناوی "محەممەد حەمدار" زانیاری سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێ بوونی گەشتیارانی ئیسرائیلی لە پیرۆ کۆکردۆتەوە و هەروەها لە گەڕان لە ماڵەکەیدا لە شاری لیمای پایتەختی پیرۆ، هەندێک مەواددی تەقینەوە دۆزراوەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە