عەلی نوورانی، نووسەر و دەرهێنەری شانۆ، ڕۆژی چووارشەممە ١٦ی ڕەشەممە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەوین گواسترایەوە.
هەواڵدەری مافی مرۆڤی هەرانا، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەممە، ڕایگەیاند: «نوورانی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە و ئەم دەرهێنەرەی شانۆ ڕوبەڕوی دروست بوونی دۆسیەیەکی نوێ بووەتەوە».
هەرانا لە ڕوونکردنەوەی پڕۆسەی دەستبەسەر کردنی عەلی نوورانیدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیویەتی کە "حەفتەی ڕابردوو بەڕێز نوورانی بانگێشتی دادسەرای ئەوین کراوە. ناوبراو دوای ئامادەبوونی لە دادسەرا، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەوین گواسترایەوە. لە دادسەرا پێیان ڕاگەیاندبوو کە دۆسیەیەکی نوێ لە دژی کراوەتەوە".
عەلی نوورانی، لە سەرماوەزی ئەمساڵدا لەلایان لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی ئیمان ئەفشاری پاشیەی تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام"، "کۆبوونەوە و هەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات"، سزای شەش ساڵ جیندانی بەسەردا سەپا. ئەم حوکمە لە قۆناغی پێداچوونەوەدا بۆ یەک ساڵ زیندانی کەم کرایەوە.
بەڕێز نوورانی، لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ئەمساڵ کە هاوکات بوو لەگەڵ کوژرانی حکومەتی ژینا مەهسا ئەمینی، هاوڕێ لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکە، لەوانە "لەیلا نەقدی پەری" دەستبەسەر کرابوو.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، هێزە ئەمنییەکان بە هێرش بردنە سەر ماڵی ئەم هوونەرمەندە، سەرەڕای دەستبەسەر داگرتنی کەلوپەلی تایبەتی و مۆبایلەکەی، عەلی نوورانییان بە توندوتیژی دەستبەسەر کردووە.
ئەم نووسەر و دەرهێنەری شانۆ، دوای تێپەڕاندنی ٢٤ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی سێ ملیاڕد تمەنی لە زیندان ئازاد کرا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە