close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
جیهان

سەرکردەکانی گرووپی ٧ هۆشداری دەدەنە ئێران سەبارەت بە بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ڕووسیا

۲۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەرکردەکانی گرووپی ٧ هۆشداری دەدەنە ئێران سەبارەت بە بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ڕووسیا

حەوت وڵاتی پیشەسازی جیهان لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییان داوەتە ئێران کە مووشەکی بالیستیک بە ڕووسیا نەدات و ئەگەر لە هەر جۆرە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ مۆسکۆ بەردەوام بێت، ئەم گرووپە ئامادەیە "کردەوەی هاوئاهەنگ و گرنگ" دژی کۆماری ئیسلامی بگرێتەبەر.

گرووپی ٧ ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەممە، ڕایگەیاند: "ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە گواستنەوەی مووشەکی بالیستیک یان تەکنۆلۆژیای پەیوەندیدار بۆ ڕووسیا، ئێمە ئامادەین وەڵامی خێرا و هاوئاهەنگ، لەوانەش ڕێوشوێنی نوێ و گرنگ دژی ئێران دەگرینەبەر.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "ئێمە زۆر نیگەرانین لەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئێران بیر لە گواستنەوەی مووشەکی بالیستیک و تەکنۆلۆژیای پەیوەندیدار دەکاتەوە".

سەرکردەکانی گروپی ٧ لە بەیاننامەکەیاندا بە ئاماژەدان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران لە لایەن ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "داوا لە ئێران دەکەین ئەم کارە نەکات، چونکە کارێکی لەو شێوەیە ناسەقامگیری ناوچەکە زیاد دەکات و زیادبوونی بنەڕەتی پشتیوانی ماددی تاران بۆ جەنگی ڕووسیا لە ئۆکرانیا نیشان دەدات".

ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، ژاپۆن، فەرەنسا و کەنەدا گرووپی ٧ وڵاتی پیشەسازی پێکدەهێنن.

هەر لەم بارەوە "جۆبایدن" سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەممە گووتی، ئەگەر ئێران مووشەکی بالیستیک یان تەکنۆلۆژیای پەیوەندیدار بۆ ڕووسیا دابین بکات، ڕێوشوێنی نوێ و بەرچاو لە دژی تاران دەگرینەبەر.

"ئەبرام پیلی" جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لەم بارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (توییتەری جاران) نووسیویەتی: "وڵاتانی ئەندامی گرووپی حەوت بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر ئێران مووشەکی بالیستیک بداتە ڕووسیا، ئەوە لێکەوتەی جددی بەدوای خۆیدا دەهێنێت".

ناوبراو زیادی کرد: "داوا لە ئێران دەکەین ئەم کارە نەکات، چون بەو کارە پشتیوانی لە تووندبوونەوەی گرژی و هاڵۆزی لە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەکات".

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردودا

۲۵ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردودا