close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دوورخستنەوەی سەعید مەدەنی، زیندانی سیاسی، بۆ زیندانی دەماوەند

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەعید مەدەنی بۆ زیندانی دەماوەند گواسترایەوە
سەعید مەدەنی بۆ زیندانی دەماوەند گواسترایەوە

سەعید مەدەنی کۆمەڵناس، توێژەری باڵای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، مامۆستای زانکۆ، ڕۆژنامەنووس و زیندانی سیاسی بۆ زیندانی دەماوەند گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران‌وایەر، دوورخستنەوەی ئەم زیندانییە لەسەر داوای وەزارەتی ئیتلاعات و دادستان، ئەنجام دراوە. دادگای ئینقلاب لە بەفرانباری ساڵی ١٤٠١، سەعید مەدەنی بە سزای ٩ ساڵ زیندانی مەحکوم کرد.

سەعید مەدەنی بە "پێکهێنان و بەڕێوەبردنی گروپەکانی دژی نیزام" ، "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات" و "بانگەشە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران" تۆمەتبار کرابوو.

عەلی مەزلوم، دادوەری لقی ٢٩ی دادگای ئینقلاب، سەعید مەدەنی بە دوو تۆمەتی "پێکهێنان و بەڕێوەبردنی گروپەکانی دژی نیزام" و "بانگەشە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران" تۆمەتبار ناساند و بە تۆمەتی یەکەم سزای ٨ ساڵ زیندانی و بە تۆمەتی دووەم سزای ١ ساڵ زیندانی و بە گشتی سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەر ناوبراودا سەپاند.

نموونەی ئەو تۆمەتانەی کە لە دژی سەعید مەدەنی باسکراون، بە گشتی بابەتەکانی ئەو لەسەر گێڕانەوە و دەرخستنی باروودۆخی ئێستای کۆمەڵگای ئێران لە لایەنە جۆراوجۆراکانەوە لە گۆڕەپانی گشتیدا، باسی لێکراوە.

بەڕێز مەدەنی لە ٢٦ی گوڵانی ئەمساڵدا دەستبەسەر کراو و لەو کاتەوە تا ئێستا بە فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتی لە زیندانی ئێڤین، بەسەر دەبات.

ناوبراو لێکۆڵینەوەی بەرفراوانی لە بواری بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها زیانە کۆمەڵایەتییەکاندا لەوانە تووش بوون بە ماددەی هۆشبەر، توندوتیژی دژی ژنان، لەشفرۆشی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، ئەنجام داوە.

"بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و دێمۆکڕاتیزە کردن" ، "توندوتیژی دژی منداڵان لە ئێران" ، "سەبارەت بە ئێعدام" و "تووش بوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران" لە کتێبەکانی ئەم نووسەرەن. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکانی لە ئێراندا ڕوبەڕوی گرفتێکی زۆر بووەتەوە.

سەعید مەدەنی پێشتریش چەندین جار لە ساڵانی ١٣٧٣، ١٣٧٩، ١٣٨٠و ١٣٩٠ بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر و مەحکوم کراوە.

تێبینییەکەت بنووسە