close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ژەهراویی کردنی قوتابیان؛ قوتابخانەکانی تاران، کەرەج، هەمەدان و سنە کرانە ئامانج

۵ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
ڕۆژی دووشەمە ٤ی گوڵانی ١٤٠٢، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە ژەهراوی کردنی گۆماناوی لە قوتابخانەکانی تاران، کەرەج، هەمەدان و سنە بڵاو کرایەوە.
ڕۆژی دووشەمە ٤ی گوڵانی ١٤٠٢، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە ژەهراوی کردنی گۆماناوی لە قوتابخانەکانی تاران، کەرەج، هەمەدان و سنە بڵاو کرایەوە.

ڕۆژی دووشەمە ٤ی گوڵانی ١٤٠٢، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە ژەهراوی کردنی گۆماناوی لە قوتابخانەکانی تاران، کەرەج، هەمەدان و سنە بڵاو کرایەوە. 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە دوو قوتابخانە لە تاران، دوو قوتابخانە لە مێهرشەهری کەرەج، دوو قوتابخانە لە هەمەدان و پێنج قوتابخانە لە سنە کە هەموویان کچانەن کراونەتە ئامانجی هێرشی گۆماناوی گازی ژەهراوی و ژمارەیەک لە قوتابیان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە. 

لە شاری کەرەج دوو قوتابخانە بە ناوی شاهد، لە ناوچەی حوسەین‌ئابادی مێهرشەهر کرانە ئامانجی هێرشی کیمیایی. 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە دۆخی قوتابیان لە قوتابخانەی کچانی فاتمە پزیشکی، بڵاو کراوەتەوە نیشان دەدات کە ژمارەیەک لە قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە بە هۆی ئەم ڕووداوە کۆئەندامی هەناسەدانیان بە توندی زیانی پێگەیشتووە. 

هەروەها قوتابخانەی کچانەی فەسائیی‌نەژاد لە ناوچەی چوار شاری تاران یەکێک لەو قوتابخانانە بوو کە لە ڕۆژی دووشەمە ٤ی گوڵان کەوتە بەر ئامانجی هێرشی کیمیایی.

هاوکات شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند لە شاری هەمدان هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر لانیکەم دوو قوتابخانەی کچان. 

هاوکات شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند لە شاری هەمدان هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر لانیکەم دوو قوتابخانەی کچان. 

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم شواریە ژمارەیەک لە کچانی قوتابخانەی فاتمە و خوێندنگایی ئامادەیی شاهید جاویدەلئەسەر کە لە قوتابخانەکانی ناوچەی دووی هەمەدانن لە کاتی ئەم ڕووداوەدا ژەهراویی بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 

بەڵام قوتابخانەکانی شاری سنە سەر بە پارێزگای کوردستان زیاترین ئاماری هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی تۆمار کراوە. 

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لانیکەم ٥ قوتابخانەی کچانە لە ناوچەی ناوەندی شاری سنە و ناوچەی حسەن‌ئاوای ئەم شارە کراونەتە ئامانجی هێرشی کیمیایی و قوتابیان بە نیشانەکانی ژەهراویی بوون بە گازی کیمیایی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو خوێندنگای ئامادەیی کچانەی نەسیبە لە سنە "بۆ دووهەمین جار هێرشی کیمیایی کراوتە سەر". 

لە حەوتووی ڕابردوودا ناوی ئەم قوتابخانەیە لە ناو ئەو قوتابخانانەدا کە هێرشی کیمیایی کرابووە سەریان دەبینرا. 

دوو قوتابخانەی کچانەی دیکە بە ناوەکانی خوێندنگای ئامادەیی مائیدە و مەستورە ئەردەڵان لە شاری سنە هاوشێوەی قوتابخانەکانی دیکە ژەهراویی کران. 

لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچەی "حەسەن‌ئاوا" لە چەند کیلۆمەتری شاری سنەدایە دوو قوتابخانەی کچانەی دیکە بە ناوەکانی عێسمەت و مێعراج کرانە ئامانجی هێرشی کیمیایی و لانیکەم ٢٠ قوتابی ئەم دوو قوتابخانەیە بە نیشانەکانی ژەهراویی بوونەوە گوزرانەوە بۆ بنکەکا نی تەندورستی. 

لە میدیاکانی ئێران‌دا ژەهراویی بوونی قوتابیان وەک "بێ‌حاڵی" ناوی لێ‌دەبرێت.

ژەهراویی کردنەکان کە لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠١، لە یەکێک لە قوتابخانەکانی کچانەی شاری قۆم دەستی پێکرد تا ئێستا درێژەی هەیە. 

سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر دست‌پێکردنی کیمیایی کردنی قوتابخانەکان لە ئێران تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەم ژەهراویی کردنانە دەستنیشان نەکراون و هەر بەم هۆیەشەوە گۆمانەکان لەسەر ئەوەی کە هەندێک لە هێزەکانی ناو دەسەڵات لەم هێرشانەدا دەستیان هەیە زیادی کردووە.  

ئەم هێرشانە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ لە سەدان قوتابخانە ڕووی داوە و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان. 

یەکێک لە مامۆستایان لە قوتابخانەیەکی کچانەی تاران بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "وا نییە کە تەنیا قوتابیان ببنە قوربانی ئەم هێرشە کیمیاییانە لەم قوتابخانەی ئێمەدا خۆم، یەکێک لە جێگرەکان و سێ مامۆستا لەگەڵ نیشانەکانی ژەهراویی بوون ڕووبەڕوو بووینەوە. ئێمە هیچ نیشانەیەک لەسەر بەرگری‌کردن لەم کردەوە بە دی ناکەین. لە جێگەی پشتیوانی بەردەوام لەگەڵ هەرەشەی بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنان ڕووبەڕوو دەبینەوە. لە جیاتی دۆزینەوەی ڕێگە چارە لە ڕێگەی قوتابیان و بنەماڵەکانیان گومان دەخەنە سەر مامۆستایان و بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکان. لە بێ‌متمانەیی تەواو، لە تەنیایی و بێ‌پشتیوانی بوون‌دا بەسەر دەبەین."

شواری هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕۆژی یەکشەمە ٣ی گوڵانی ١٤٠٢، و لە سەروبەندی حەوتەمین مانگی هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان وێڕای بە "تاوان" وەسفی کردنی ئەم ڕووداوە بۆ ڕێگری‌کردن لە هێرشی زیاتر بۆ سەر خوێندکاران بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای "دروستکردنی زنجیرەیەکی مرۆیی لە دەوری قوتابخانەکان" کرد. 

 

 

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کرێکارانی ئێران؛ بەردەوام‌بوونی مانگرتن لە کارگە پیشەییەکان بۆ دووهەمین ڕۆژ

۳ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
کرێکارانی ئێران؛ بەردەوام‌بوونی مانگرتن لە کارگە پیشەییەکان بۆ دووهەمین ڕۆژ