close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئابووری

بانکی ناوەندی عێراق ئیزنی کارکردی بانکی میللی ئێرانی هەڵپەسارد

۱۹ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لقی بانکی میللی ئێران لە بەغدا
لقی بانکی میللی ئێران لە بەغدا

بانکی ناوەندی عێراق ئیزنی کارکردنی بانکی میللی ئێرانی هەڵپەسارد. هەوالدەریی ڕۆیتەرز هۆکاری ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراقی بۆ گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، لە دژی بانکی میللی ئێران گەڕاندووەتەوە.

هەوالدەریی ڕۆیتەرز ڕۆژی پێجشەممە ١٩ی بەفرانبار، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆڕتێک ، کە پشتی بەستووە بە بەڵگەنامەیەکی بانکی ناوەندی عێراق کە لە ڕێککەوتی ٣١ی ژانویە (١١ی بەفرانبار) دەرچووە، هۆکاری ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراقی بۆ گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، لە دژی بانکی میللی ئێران گەڕاندووەتەوە. دوو سەرچاوە لە بانکی ناوەندی عێراق دروستی ئەو بەڵگەنامەیان بۆ ڕۆیتەرز پشتراست کردووەتەوە.

لە بەشێک لەو  بەڵگەنامەیەدا بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق، ڕوو لە بەرپرسانی بانکی میللی ئێران گوتوویانه: «بە لەبەر چاوگرتنی زیانەکانی ئێوە لە عێراق و هەروەها بەربەستەکانی بەردەم کارکردنی ئێوە و سەرنەکەوتنتان لە پەرەپێدانی چالاکی بانکیدا و ... جێگرتن لە لیستی گەمارۆکاندا بڕیارماندا کە ئیزنی کارکردنی ئێوە لە عێراق هەڵپەسێرین».

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا، بە هۆکاری کەڵک وەرگرتنی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە بانکی میللی بۆ "دابەش‌کردنی سەرچاوەی ماددی کە نێو گروپە چەکدارە شیعەکان لە عێراق" ئەو بانکەی خستبووە لیستی گەمارۆکانی.

ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە و بە تایبەتی عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی کەم وێنە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران

۱۹ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
مانا نیستانی
شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران