close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی دوو منداڵی تەمەن ١٧ساڵ خەڵکی شارەکانی سەقز و بۆکان

۱۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی دوو منداڵی تەمەن ١٧ساڵ خەڵکی شارەکانی سەقز و بۆکان

دوو منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی "مەتین ڕازیان"، خەڵکی شاری سەقز و "نەوید مستەفازادە"، خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم دوو شارە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەنەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ؛ کاتژمێر ١١ی شەوی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، مەتین ڕازیان، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممە، منداڵێکی دیکەی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی نەوید مستەفازادە و خەڵکی گوندی داشبەند سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیکی بنەماڵەی ڕازیان، مەتین لە کاتی گەڕانەوە لە بنکەی وەرزشیی نزیک ماڵەکەی خۆیان کە دەکەوێتە گەڕەکی ساڵحاوای سەقز، دەستبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو منداڵە قوتابییە و جگە لە وەرزش و خوێندن، بۆ هاوکاریی بژێویی ژیانی بنەماڵەکەیان ناچار بووە ڕوو بکاتەوە کۆڵبەریش.

شایانی باسە کە سەعید ڕازیان، باوکی مەتین پێشتر بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر و بەند کراوە و حەوت ساڵ وەک بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو دوو منداڵە کوردە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

باوکی مەهسا ژینا ئەمینی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا سەردانی گڵکۆی کچەکەی کرد

۱۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
باوکی مەهسا ژینا ئەمینی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا سەردانی گڵکۆی کچەکەی کرد