بە گوتەی ڕاگەیاندنەکانی ئێران، مەسعەد تەباتەبایی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دیجی کاڵا، گەورەترین فرۆشگەی ئۆنڵاین لە ئێراندا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار بە حوکمی دادسەرای ئەمنییەتی تاران دەستەبەسەر کراوە.
حمید محەممەدی، سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەری کۆمپانیای دیجیکاڵا، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە ئێکس (توییتەری جاران)، وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە نووسیویەتی کە دەستبەسەرکردنی ناوبراو "سەرەرای هەموو هەوڵەکانی ئێمە، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو لەیەک تێنەگەیشتنە"بووە.
دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەڕی گشتیی کۆمپانیای دیجیکاڵا، دووای ئەوە دێت کە ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار هەواڵنێری فەرمی دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردەوە کە، دادستانیی تاران لە دژی فرۆشگای "دیجیکاڵا"، بە تۆمەتی بێڕێزی بە پیرۆزییەکان دۆسیەی یاسایی کردووەتەوە.
میزان، هەواڵنێری فەرمی دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاپۆڕتەکەیدا گوتبوی کە ئەو دۆسیەیە بە تۆمەتی "بێڕێزی بە پیرۆزییەکان" کراوەتەوە.
لەسەر هەندێک لە کاڵاکان کە لە دیجی کاڵادا بۆ فرۆشتن بەردەستبوونە، وێنە و نوسراوەگەلێک هەبوونە کە بناژۆخوازەکان پێیان بە بێڕێزییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی هەندێک لەو کاڵایانە بڵاوبوونەتەو. بۆ نمونە لەسەر ماگێک نووسراوە "فاتمەی زەهرا".
"فاتیمەی زەهرا" ناوی کچی پێغەمبەری موسوڵمانانە و لە ئێرانیش وەک ناوی کچان بەکاردێت. بەڵام دیار نییە کە ئەو کەسەی ماگەکەی نەخشاندووە مەبەستی لە کچی پێغەمبەر بووە یا هاوولاتییەکی ئاسایی.
یەک ڕۆژ بەر لەوەی دادستانی تاران دۆسیەی یاسایی لەدژی دیجیکاڵا بکاتەوە، هەواڵنێری تەسنیم نزیک لە سوپای پاسداران لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لە "گلەیی هەندێک لە خەڵک"ی لە دیجیکاڵا کردبوو.
بینای ئەو فرۆشگا ئۆنڵاینە پێشترین بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی کارمەندانی ژنی، بەبێ "حیجابی زۆرەملی" لەلایەن پۆلیسی تارانەوە داخرابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە