بەپێی ڕاپۆڕتێکی هەواڵنێری فەرمی دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران، دادستانیی تاران لە دژی فرۆشگای "دیجیکاڵا"، بە تۆمەتی بێڕێزی بە پیرۆزییەکان دۆسیەی یاسایی کردووەتەوە. دیجیکاڵا گەورەترین فرۆشگای ئۆنڵاین لە ئێراندایە.
میزان، هەواڵنێری فەرمی دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاپۆڕتەکەیدا دەڵێت کە ئەو دۆسیەیە بە تۆمەتی "بێڕێزی بە پیرۆزییەکان" کراوەتەوە. گۆیا لەسەر هەندێک لە کاڵاکان کە لە دیجی کاڵادا بەردەستبوونە بۆ فرۆشتن، وێنە و نوسراوەگەلێک هەبوونە کە بناژۆخوازەکان پێیان بە بێڕێزییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی هەندێک لەو کاڵایانە بڵاوبوونەتەوە کە گۆیا لە دیجیکاڵادا لەبەر دەستبوونه. بۆ نمونە لەسەر ماگێک نووسراوە "فاتمەی زەهرا".
"فاتیمەی زەهرا" ناوی کچی پێغەمبەری موسوڵمانانە و لە ئێرانیش وەک ناوی کچان بەکاردێت. بەڵام دیار نییە کە ئەو کەسەی ماگەکەی نەخشاندووە مەبەستی لە کچی پێغەمبەر بووە یا هاوولاتییەکی ئاسایی.
یەک ڕۆژ بەر لەوەی دادستانی تاران دۆسیەی یاسایی لەدژی دیجیکاڵا بکاتەوە، هەواڵنێری تەسنیم نزیک لە سوپای پاسداران لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لە "گلەیی هەندێک لە خەڵک"ی لە دیجیکاڵا کردبوو.
کردنەوەی دۆسیە لە دژی دیجیکاڵا، لە کاتێکدایە کە بینای ئەو فرۆشگا ئۆنڵاینە پێشترین بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی کارمەندانی ژنی، بەبێ "حیجابی زۆرەملی" لەلایەن پۆلیسی تارانەوە داخرابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە