شەوی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئومێد سەعیدی و مێهرداد عەبدوڵڵازادە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سنووری "بەستەم"ی شاری سەقز سەر بە پارێزگای کوردستان و "بێتوش"ی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی "بێتوش"ی سەردەشت لە لایەن پاسەوانانی سنوورەوە تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی "مەرغان"ی ئەم شارە بە ناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە دوای ئەوەی فیشەکی لێدەکەوێ لە بەرزاییەکانی سنوورەوە دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەست دەدا.
لە هەمان کاتدا کۆلبەرێکی خەڵکی سنە بە ناوی ئومێد سەعیدی لە ناوچەی سنووری "بەستەم" بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کوژرا. پاسەوانانی سنوور دوای تەقەکردن لەم کۆڵبەرە، هەر بەو بارودۆخەیەوە بەجێیان هێشتووە و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕانی گشتی، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە هەمان ناوچەی سنووریدا دۆزرایەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شاری نۆسود و بانە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژراون. هەروەها ٥ کۆڵبوری دیکە بەهۆی سەرما و بەستەڵەک، وەستانی دڵ و کەوتنە خوار لە بەرزاییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە