بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سەلمان ئەلفەتی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری گیلانی غەرب سەر بە پارێزگای کرماشان، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم چالاکە مەدەنییەیان بەبێ پێشاندانی فەرمانی دادگا لە یەکێک لە شەقامەکانی گیلانی غەرب دەستبەسەر کردووە و دواتر هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی کەسێنی و پشکنینیان بۆ کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی بەرێز ئەلفەتی کراون، لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٢، سەلمان ئەلفەتی بە هۆی ڕەخنەگرتن لە ڕێبەری حکومەتی ئێران و بەرپرسانی حکومەتی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزێلئابادی کرماشان گواسترایەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە