close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

مانگرتنی نەرگس محەمەدی لە ناڕەزایەتی‌دا بە قەدەغەی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی

۱۵ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
"عالییە مەتلەب‌زادە"، وێنەگر و زیندانیی پێشووی سیاسی، لە لاپەرەی ئیکسەکەی خۆی‌دا باسی لە مانگرتن لە خواردنی نەرگس موحەمەدی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و بەندکراو لە زیندانی ئێڤین کردووە.
"عالییە مەتلەب‌زادە"، وێنەگر و زیندانیی پێشووی سیاسی، لە لاپەرەی ئیکسەکەی خۆی‌دا باسی لە مانگرتن لە خواردنی نەرگس موحەمەدی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و بەندکراو لە زیندانی ئێڤین کردووە.

"عالییە مەتلەب‌زادە"، وێنەگر و زیندانیی پێشووی سیاسی، لە لاپەرەی ئیکسەکەی خۆی‌دا باسی لە مانگرتن لە خواردنی نەرگس موحەمەدی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و بەندکراو لە زیندانی ئێڤین کردووە.

بەپێی پۆستەکەی خاتوو عالییە، "نەرگس محەمەدی" لە٣ ناڕەزایەتی‌دا بە نەناردنی بۆ نەخۆشخانە لە ڕۆژی دووشەمە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

#نەرگس_محەمەدی، ئەم چالاکە ناسراوە مافی مرۆییە کە بە تازەیی بۆتە براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ٢٠٢٣، ڕایگەیاندووە کە لە ناڕەزایەتی‌دا بە "سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بۆ پێڕانەگەیشتنی پزیشکی بە زیندانییە نەخۆشەکان و سیاسەتی مەرگ یان حیجابی زۆرەملێ بۆ ژنانی ئێران"، درێژە بە مانگرتنەکەی خۆی دەدات.

ئەمە سێهەم جارە کە خاتوو نەرگس بێ بەش دەکرێت لە ناردن بۆ نەخۆشخانە و وەرگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان.

پێش ئەمە لە بەرواری ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢دا، بەرپرسانی زیندان ڕایان گەیاندبوو کە بە هۆی "لەبەر نەکردنی حیجابی زۆرەملێ" ڕێگری کراوە لە ناردنی نەرگس موحەمەدی بۆ نەخۆشخانە.

لاپەڕەی ئینستاگرامیی نەرگس محەمەدی کە لە لایەن خزمان و نزیکانییەوە بەڕێوە دەبرێت، کە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسی: "ئەمڕۆ ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، نەرگس محەمەدی بۆ دووهەمین جار لە ١٣ی خەرمانانەوە بانگ کراوە بۆ ئۆفیسی بەندی ژنان بە مەبەستی ناردنی بۆ نەخۆشخانە و ئەنجام دانی سی‌تی‌سکانی دەمار و ئێکۆی دڵ و بە هۆی لەسەر نەکردنی سەرپۆش، ڕێگەی ڕۆیشتنە دەرەوە لە زیندانی پێ نەدراوە."

بەپێی نووسینی ئەم لاپەڕە ئینستاگرامییە، دادوەر بڕیاری داوە بە هیچ شێوەیەک نەرگس محەمەدی بەبێ سەرپۆش بۆ نەخۆشخانە نەگوازرێتەوە و خاتوو نەرگس و هاو زیندانییەکانی لە ناڕەزایەتی‌دا بەم بڕیارە، لە حەساری زیندانەکەدا گرد بوونەتەوە.

نەرگس محەمەدی ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە "ژینا مەهسا ئەمینی" و "ئارمیتا گراوەند" نیشانی دا کە بە هۆی دژایەتیی ژنان لەگەڵ پۆشینی سەرپۆش و حیجابی زۆرەملێ، گیانیان لێ دەستێنێت و منیش بە پێچەوانەی پێویستیی بە ناردن بۆ نەخۆشخانەی دڵ، ئامادە نیم سەرپۆش لەسەر بکەم و بەرپرسیارێتیی گیانم دەکەوێتە سەر حکوومەتی دژە ژنی ستەمکاریی ئایینی.

ئەم براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلە وتوویەتی "لە پێناو خوێنی ژنانی وڵاتەکەم کە بە مەزڵوومیەت لە ژێر تێغی حکوومەتی دژە ژن گیان لە دەست داوە و لە هاوڕێتیی لەگەڵ ئەواندا کە بۆ هیوای پاشە ڕۆژی ئێران و خواستەکانی نەتەوە سەربەرزەکەمان ڕاوەستاون، دەوەستم و ئامادە نیم هەنگاو پاشەکشێ بکەم لە خواستەکانی بزووتنەوەی شۆرشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" پڕشکۆمان."

بەرپرسانی زیندانی ئێڤین پیش ئەمە و لە ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەریش ڕێگریان کردبوو لە ناردنی نەرگس محەمەدی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی قبووڵ نەکردنی حیجابی زۆرەملێوە. 

 

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

تووندبوونەوەی سەرکوتی مامۆستایان، لە کوتەک و لێدانەوە تا لێدانی قامچی

۱۳ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
تووندبوونەوەی سەرکوتی مامۆستایان، لە کوتەک و لێدانەوە تا لێدانی قامچی