close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

تووندبوونەوەی سەرکوتی مامۆستایان، لە کوتەک و لێدانەوە تا لێدانی قامچی

۱۳ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە، لە حەوتووەکانی ڕابردوودا گوشار لە سەر مامۆستایان چڕتر بۆتەوە و جگە لە هەواڵی کوتەک و لێدانی "تووند"ی جەواد لەعل محەمەدی، مامۆستای بەندکراو لە مەشهەد، ۱٤۰ لێدان بە قامچی و زیندان بۆ ئەندامانی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای بووشێهر دەرکراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە، لە حەوتووەکانی ڕابردوودا گوشار لە سەر مامۆستایان چڕتر بۆتەوە و جگە لە هەواڵی کوتەک و لێدانی "تووند"ی جەواد لەعل محەمەدی، مامۆستای بەندکراو لە مەشهەد، ۱٤۰ لێدان بە قامچی و زیندان بۆ ئەندامانی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای بووشێهر دەرکراوە.
"جەواد لەعل محەمەدی"، مامۆستای بەندکراو و یەکێک لە واژۆکارانی "ڕاگەیەندراوی ۱٤" ڕۆژی سێ‌شەمە ۹ی خەزەڵوەر دراوەتە بەر لێدان و کوتەکێکی زۆرەوە و دواتر بۆ زیندانی وەکیل‌ئابادی مەشهەد گوازراوەتەوە.
"جەواد لەعل محەمەدی"، مامۆستای بەندکراو و یەکێک لە واژۆکارانی "ڕاگەیەندراوی ۱٤" ڕۆژی سێ‌شەمە ۹ی خەزەڵوەر دراوەتە بەر لێدان و کوتەکێکی زۆرەوە و دواتر بۆ زیندانی وەکیل‌ئابادی مەشهەد گوازراوەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە، لە حەوتووەکانی ڕابردوودا گوشار لە سەر مامۆستایان چڕتر بۆتەوە و جگە لە هەواڵی کوتەک و لێدانی "تووند"ی جەواد لەعل محەمەدی، مامۆستای بەندکراو لە مەشهەد، سزای ۱٤۰ لێدان بە قامچی و زیندان بە سەر ئەندامانی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای بووشێهر سەپێندراوە.

یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران ڕایگەیاند "جەواد لەعل محەمەدی"، مامۆستای بەندکراو و یەکێک لە واژۆکارانی "ڕاگەیەندراوی ۱٤" ڕۆژی سێ‌شەمە ۹ی خەزەڵوەر دراوەتە بەر لێدان و کوتەکێکی زۆرەوە و دواتر بۆ زیندانی وەکیل‌ئابادی مەشهەد گوازراوەتەوە. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازار و ئەشکەنجە دانی بەڕێز لەعل محەمەدی و بنەماڵەکەی و ڕێگری کردنی دیدار لە ڕۆژی ۹ی خەزەڵوەردا، هۆکاری دەربڕینی ناڕەزایەتی ئەم زیندانییە سیاسییە بوو کە دوا بەدوای ئەم ناڕەزایەتییە، کارمەندانی زیندانی مەشهەد بە تووندی بەڕێز لەعل‌محەمەدیان داوەتە بەر لێدان و کوتانەوە و وێڕای شین بوونەوەێ ژێر چاوەکان و دڕانی پەردەی گوێچکە و خوێنبەربوون و دۆخی خراپیی جەستەیی، گواستوویانەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. 

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لقی چواری دادگای تاوانی بوشێهر، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای بووشێهری بۆ دووهەمین جار لە ماوەی پەنجا ڕۆژی ڕابردوودا بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتیی بۆ نموونە کۆ بوونەوەی نایاسایی مامۆستایان بە زیندان و لێدانی قامچی مەحکووم کردووە. 

بەڕێز مەحموود مەلاکی، ئەسغەر حاجب، عەبدولڕەزا ئیمانفەر و موحسین عومرانی هەریەکیان بە سزای سێ مانگ زیندان و ۳٥ لێدان بە قامچی بە سەریان‌د سەپێندرا کە دادوەر سزای زیندانییەکەی بە حەوت میلیۆن تمەن و لێدان بە قامچی بە پێنج‌ میلیۆن تمەن غەرامە لە بەرژەوەندی حکوومەت گۆڕاوە. 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە لایەن ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی بووشێهر بڵاو کراوەتەوە، هەر چواریان ڕایانگەیاندووە جگە لە نەبوونی ئیمکانی دارایی بۆ دانی ئەم غەرامەیە، پێیان باش‌ترە بەرگەی زیندانی کردن و قامچی لێدان بگرن، تا ئەوەی ئەو تۆزە نانەی لە سەر خوانی ماڵ و منداڵیان ماوەتەوە لە لایەن گەندەڵکاران و دەسەڵات‌دارانەوە بخورێت.  

لە هەواڵێکی دیکەدا دادگای شۆڕشی خوراسانی باکوور، "مەحموود سەفدەری"، چالاکی پیشەیی مامۆستایانیان بۆ دادگا بانگهێشت کردووە. بەپێی ئاگادارکردنەوەی دادگای شۆڕش ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان ڕۆژی شەمە ۱۱ی سەرماوەز لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری بوجنوورد ئامادە دەبێت. لە تۆمەتی هاوپێچی ئەو ئاگادارییەدا، داواکاری گشتی بە تۆمەتی تەبلیغ دژی سیستەم، لە دادگای شۆڕشی شاری بوجنورد داوای سزادانی بۆ کردووە.

لە دەستپێکی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران‌دا، ڕووبەروو بوونەوە لەگەڵ مامۆستایان تووندتر بۆتەوە و هەندێکیان لە ڕیگەی دۆسیەسازی ئەمنییەتییەوە زیندانی کراون. لە هەمان کات‌دا سەرکوتی مامۆستایان بە سزای وەک دەرکردن یان هەڵپەسێران لە کار، تووندتر بۆتەوە. ا

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

پێداگریی مەولەوی عەبدولحەمید لەسەر سزادانی تاوانکارانی هەینیی خوێناوی خاش

۱۲ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پێداگریی مەولەوی عەبدولحەمید لەسەر سزادانی تاوانکارانی هەینیی خوێناوی خاش