سەرۆکی کۆمیسیۆنی بازاڕی پارە و سەرمایە لە ژووری بازرگانیی تاران وتوویەتی، بەهۆی سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسییەوە بەهای دۆلار بۆ ٤٠ هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە.
"فەریال مستۆفی" جەختی کردۆتەوە، ئەگەر ڕێککەوتنی بەرجام لەنێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاواییدا سەربگرێتەوە، بەهای دراو بۆ ماوەیەکی کورت دادەبەزێت، بەڵام سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی ڕەئیسی وادەکات کە بەهای دراو بۆ ٣٠ تا ٤٠ هەزار تمەن بەرزبێتەوە.
مستۆفی لە لێدوانێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ڕوویداد٢٤" ڕەخنەی لە دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی گرتووە و وتوویەتی، "تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتە داراییەکانی دەوڵەتدا بەدی نەکراوە."
بەگوێرەی قسەکانی ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانیی تاران، ئەم دۆخە دەبێتە هۆی هەڵکشانی ٧٠٠ هەزار میلیارد تمەنی بڕی پارەی کەش و ئەوەش هەڵئاوسانی ئابووریی ٦٠٪ی لێدەکەوێتەوە.
مستۆفی زیادیشی کردووە، هەڵاوسانی ئابووری ٤٨٪ی بۆ ئێران بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت و بەم سیاسەتە ئابوورییانەی ئێستاوە زۆر دوورە کە سەرگرتنی بەرجام هیچ لە دۆخەکە بگۆڕێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە