ساڵێک بەسەر جینایەتی "هەینیی خوێناوی"ی زاهیداندا تێپەڕ دەبێت و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ڕەوتی چل ساڵی ڕابردووی خۆی، لە هەواڵ دایە ئەم دۆسییە بسپێرێتە ئەرشیڤ، فەرامۆش کردن و تێپەڕینی کات.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرابن بە شێوەیەکی پاڵەکی ئەمەی ئەنجام داوە و بەڵێنی بەدواداچوونی یاسایی بۆ گومان لێ کراوەکانی ئەم جینایەتەیشی هێنابووە ئاراوە بەڵام دوای تێپەڕ بوونی یەک ساڵ، هیچ ڕاپۆرتێکی گشتیی دەربارەی دادگایی کردن، بەدواداچوونی یاسایی و تەنانەت بەڵێنی ئەنجام دانی ئەمەی بڵاو نەکردۆتەوە.
لە هەینیی خوێناویی زاهیداندا، لانیکەم، ٨٢ هاوڵاتیی مەدەنی بە فیشەکی جەنگیی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
ئەم جینایەتەی کە لەم شارەدا ڕووی دا لە لایەن دەستەی سەربەخۆی ڕاستی دەرخستنی نێونەتەوەییەوە کە شورای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ساڵی ڕابردوو دایمەزراند، ئاماژەی پێ کراوە و لە ڕاپۆرتی ڕێپۆرتەری تایبەتی ئەم شورا لە کاروباری مافەکانی مرۆڤی ئێرانیشدا هاتووە.
ڕاپۆرتی نووسراوە و تێروتەسەلی دەستەی ڕاستی دەرخستن بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەم ساڵدا بڵاو بکرێتەوە. ئەم دەستەیە بەڵگەکان لەسەر ئەم جینایەتە و باقیی ئەو جینایەتانەی دەیکە کە لە ئێران دوای ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ ڕوویان داوە بەڵگمەند و ئامادە بکات بۆ ئەوەی ڕوو لە هەر دادگایەک کە لە داهاتوودا دەربارەی لێکۆڵینەوە لەم دۆسییەیە شایستە بێت، بیخاتە ڕوو.
بەپێێ ڕەوتەکانی مافە نێونەتەوەییەکانی سزادان، بۆ لێکۆڵینەوە لەو جینایەتانەی لە ناوخۆی قەڵەمڕەوی وڵاتێکدا کراون، بنەما و ئەولەویەت بە دادگای نەتەوەیی ئەو وڵاتەیە، بەو مەرجەی کە بونیادی دزگای داد یان قەزایی ئەو وڵاتە ئارەزوو و توانای لێکۆڵینەوەی کەیفەریی بەرامبەر ئەو جینایەتانە هەبێت کە ڕوویان داوە.
ئەگەر حکوومەتێک پاڵنەر و ئارەزووی پێویستی بەدواداچوون بۆ گومان لێ کراوان بە جینایگەلێکی گەورەی وەک دەسڕێژ لە خەڵکی مەدەنی و ئاشتیخوازی نەبێت یاخود ئەوەی کە وەها ئارەزوو و پاڵنەرێکی هەبێت بەڵام بونیادی دەزگا دادوەرییەکەی و دۆخی سیاسی و هەبوونی گەندەڵی و داسەپاندنی هەڵاواردن لە لایەن حکوومەتەوە لە دەزگای دادەکەیدا ببێتە ڕێگر لە بەردەم بەدواداچوونی قەزایی یان لێکۆڵینەوەی کاریگەر لەسەر دۆسییەی گومان لێ کراوان، بە هەر شێوەیەکیان بێت وەها بونیادێک بە "لاواز" هەڵدەسەنگێنرێت.
لەم دۆخەدا کە حکوومەت لە لێکۆڵینەوەی قەزایی لە جینایەتێک کە لە قەڵەمڕەوەکەی خۆیدا ڕووی داوە، بێ پاڵنەر و لاواز بێت، باقیی دەوڵەتان شایستەیی جیهانیان هەیە تا لە دەزگا نەتەوەییەکانی دادی خۆیاندا یان لە ڕێگەی دامەزراندنی دادگا نێونەتەوەییەکانەوە، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسییەیە بکەن و گومان لێ کراوان بە مەبەستی بەرقەرار کردنی دادپەروەریی سزادان یان کەیفەری، لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە دادگایی بکات.
بەم بنەمایە لە مافەکانی سزادان دەڵێن بنەمای "شایستەیی تەواوکەر" کە مەبەست لێی تەواو و کامڵ کردنی شایستەییەکانی دادگا باننەتەوەییەکان و بنەما بوونی دادگا نەتەوەییەکانە؛ بەم مانایە کە بۆ نموونە دیوانی سزادانی نێونەتەوەیی لە لاهەی هۆڵندا دوای دادگا نەتەوەییەکان، شایستەیی هەیە و تەنیا لە بارودۆخێکدا دەتوانێت هەوڵ بدات کە دەوڵەتانی ئەندامی نەیانەوێت یاخود نەتوانن بەدواداچوون بۆ تاوانە پێوەندیدارەکان بە شایستییانەوە بکەن. "ڤلادیمیر پوتین"، سەرۆک کۆماری ئێستای ڕووسیا بە هۆی ئەنجامدانی "جینایەت بە دژی مرۆڤایەتی" لە ئۆکراین لەگەڵ دۆخێکی وەهادا بەرەوڕووە و لقی سەرەتایی لێکۆڵینەوە لە دیوانی سزادانی نێوەنەتەوەیی بە دژی ئەو بڕیاری دەستگیریی نێونەتەوەیی دەرکردووە. لە کاتی دەرکردنی ئەم بڕیارەوە، پوتین لە دوو کۆ بوونەوەی نێونەتەوەیی کە پێشتر چاوەڕێ دەکرا بەشداریان تێدا بکات، ئامادە نەبووە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەندامی دیوانی سزادانی نێوەنەتەوەیی نییە و بەو پێیە پاڵپشتیی لە ڕووسیا لەم بوارەدا کردووە، پێ ناچێت شورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بتوانێت لە بڕیارنامەیەکدا لێکۆڵینەوە لە جینایەتە ئەنجامدراوەکانی دوای خەرمانانی ١٤٠١ بسپێرێتە ئەو دیوانە. بەڵام باقیی ئەو دەوڵەتانەی کە شایستەیی جیهانیی جێبەجێ دەکەن، لەم بوارەدا سنوور و بەربەستیان نییە و دەتوانن بەو پێیەی کە ساڵێک بەسەر ڕوودانی جینایەت لە زاهیداندا تێپەڕیوە، بە تایبەت دوای ڕاپۆرتەکەی دەستەی ڕاستی دەرخستنی نێونەتەوەییەوە، بەداوادچوونی یاسایی بۆ گومان لێ کراوانی جینایەتی هەینیی خوێناویی زاهیدان دەست پێ بکەن.
حکوومەتی ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوودا نەک هەر هیچ هەوڵێکی کاریگەری یاسایی بۆ بەرقەرار کردنی دادپەروەریی کەیفەری و کەم کردنەوەی ئازار و ژانی بەجێماوانی قوربانیانی هەینیی خوێناویی زاهیدان کە لە ڕەزبەری ١٤٠١دا ڕووی دا، نەداوە بەڵکوو بە شێوەگەلی نایاسایی و گومان لێ کراو بەردەوام بووە لەسەر ئەنجامدانی تاوانە پێکهێنەرەکانی جینایەت بە دژی مرۆڤایەتی.
هەر دادگایەک کە بەپێی بنەمای شایسەتیی جیهانی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسییەیە بکات، بابەتی جینایەت لە زاهیدان و خۆبواردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕیگەری کردن لە بەردەوام بوونی تاکوو ئێستا پێ دەچێت وەک "بەردەوامیی جینایەت" لەبەرچاو بگرێت؛ بەم واتایە کە ئەگەرچی ئەنجامدانی جینایەت لە ڕەزبەری ١٤٠١دا دەستی پێ کرد بەڵام دوای ئەو بەروارە بەردەوام بووە و بە شێوەگەلی جۆراوجۆر، لەوانە دەستگیرییە خۆسەرانەکان، ئازار و ئەشکەنجەی بەجێ ماوان و هەڕەشە کردن لە هاوڵاتیان بە سەرکوتی دووبارە، بەردەوامیی هەبووە.
دۆسییەیەکی وەها بەپێی بنەماکانی مافە کەیفەرییە نێونەتوەییەکان، هیچکات تێپەڕ بوونی کات نایانگرێتەوە و لە ڕووی بڕواپێکراوەیشەوە، تەنانەت دوای ڕووخانی گریمانکراوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بکەران و ئەنجامدەرانیشی لە بەدواداچوونی یاسایی نێنوەتەوەیی دەربازیان نابێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە