بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢١ی زاینیدا، لە کۆی ٥٧٩ حاڵەتی لەسێدارەدراوە تۆمارکرواەکان، ٣١٤ حاڵەت لە ئێران تۆمار کراوە. ئەم ژمارەیە یەکسانە بە لە سەتا ٥٤ی هەموو ئەو لەسێدارەدانانەی کە لە هەموو جیهاندا تۆمارکراون.
ئەم ئامارانە وڵاتی چین ناگریتەوە. بە هۆی بەردەست نەبوونی زانیارییەکان، هیچ بەراوردێکی ورد لەسەر ڕێژەی لەسێدارەدراوان لە چین لە بەردەستدا نییە.
***
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢١ی زاینیدا، لە کۆی ٥٧٩ حاڵەتی لەسێدارەدراوە تۆمارکراوەکان، ٣١٤ حاڵەت لە ئێران تۆمار کراوە.ئەم ژمارەیە یەکسانە بە لە سەتا ٥٤ی هەموو ئەو لەسێدارەدانانەی کە لە هەموو جیهاندا تۆمارکراون.
جگە لە ئیران ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە کۆمەڵێک ڕاپۆرتی لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیاری سزای لەسێدارەدان لە ١٤ وڵاتی دیکە: میسر، سعوودیا، سووریە، عێراق، یەمەن، ئەمریکا، باشووری سودان، بەنگلادیش، بۆتسوانا، ژاپۆن، بیلاروس و ئیمارات تۆمار کردووە.
ئەم ئامارە چین ناگرێتەوە کە دەوترێت لەوێ ساڵانە بە هەزاران کەس لەسێدارە دەدرێن، بەڵام بە هۆی بەردەست نەبوونی زانیارییەکان، لەسەر ئاماری لەسێدارەدانەکان هیچ ئامار و بەراوردێکی جێگەی متمانە لەم وڵاتەدا نییە.
شایانی باسە، جیاوازی زۆر لە نێوان ئێران و وڵاتانی دیکەدا هەیە، بە شێوەیەک کە ژمارەی جێبەجێ کردنی بڕیاری سزای لەسێدارەدانەکانی ئێران لە میسر٤، لە سعوودیا ٥، لە سووریە ١٣ ئەوەندەی ئەم وڵاتانەیە کە لە ساڵی ڕابردوویی زایینیدا، دوای ئێران زیاترین ئاماری لەسێدارەدانیان هەبووە.
لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاماری جیبەجێ کردنی لەسێدارەدانەکان لە ئیران لە سەتا ٣٠ی هەڵکشاوە. لەم ڕاپۆرتەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە ئاماری ڕاستەقینەی لەسێدارەکانی ساڵی ڕابردوویی زایینی، زیاتر لە ٣١٤ حاڵەت بووە و ئەم ژمارەیە تەنیا ئەو حاڵەتانە نیشاد دەدات کە ڕاپۆرتە پشتڕاست کراوەکانیان بە دەست ئەم ڕێکخراویە گەیشتووە.
لە سەتا ٥١ی ئەو بڕیارانەی جێبەجێ کراون بۆ تاوانی کوشتن و لە سەتا ٤٢ی بۆ تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە بوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە دوای ساڵی ١٣٩٦ و گۆڕانکاری لە یاساکانی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مادەی هۆشبەردا، ئاماری پێوەندیدار بە لەسێدارەدان لەسەر مادەی هۆشبەر بە شێوەی بەرچاو کەمی کردبوو کە ئەم پڕۆسەیە وەستاوە.
لەم ڕاپۆرتەدا وتراوە کۆماری ئیسلامی سزای لەسیدارەدان وەک "ئامێرێک بۆ سەرکوتی سیاسی" بە تایبەت لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کەمینەکانی ئێراندا بەکاری دەهێنیت. لەم ڕاپۆرتەدا وتراوە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی (لە سەتا ١٩)ی ئەو کەسانەی لە ساڵی ڕابردوودا لەسێدارە دراون لە کەمینەی بەلوچ بوون.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدانی ٢٨ کەس لە ناڕازیان لەوانە ٣ منداڵ هۆشداری دابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە