"ئایا دەتانزانی…؟" ناونیشانی زنجیرەیەک ڕاپۆرتی تازەی "ئێرانوایەر"ە کە بەپێی "داتا" بڵاو دەکرێنەوە. لەم ڕاپۆرتانەدا، داتا خاوەکان لە ناوەندەکانی داتا و بانکە ئیتلاعاتییەکانی متمانە پێکراوی ناوخۆ و دەرەوە کۆ دەکرێنەوە، شی دەکرێنەوە، لیکدانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و بە شێوی تێکەڵاو لە دەق و ئینفۆگرافیک دەخرێتە بەردەستی بەردەنگەکانەوە. ئامانجی ئەم ڕاپۆرتانە، کێشانی وێنەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەو دیاردە و ڕووداوانە کە لە دەوروبەرماندا دەگوزەرێن.
ئایا دەتانزانی، جیاوازیی ڕادەی هەڵاوسان لە نێوان پارێزگاکانی ئێران تا یەک و نیو ئەوەندەیە.
ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ناوەندی ئاماری ئێران دەریدەخات ڕادەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە پارێزگای یەزد لە مانگی گەڵاوێژی ١٤٠٢دا گەیشتۆتە سنووری ٦٪. ئەم ئامارە زیاتر ١١٪ زیاترە لە تێکڕای مامناوەندی وڵات و ١٧٪ زیاترە لە ڕادەی هەڵاوسان لە پارێزگای خوزستان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە سەراسەری ئێراندا ڕادەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە مانگی گەلاوێژی ئەم ساڵدا زیاتر لە ٤٠٪ و ڕادەی هەڵاوسان لە پارێزگای خوزستان نزیک بە ٣٤٪ بەروارد کراوە.
لە دوای پارێزگای یەزد، پارێزگاکانی ئیسفەهان، چورمەحاڵ و بەختیاری و کوردستان بە ڕادەی ٤٨٪، ٤٦٪ و ٤٥٪ لە نیوەی هاوینی ئەم ساڵدا لە نێو پارێزگاکانی ئێراندا بەرزترین ڕادەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵیان هەیە.
هەروەها لە خوار خشتەکەیشەوە لە دوای خوزستان پارێزگاکانی سمنان، تاران و بووشێهر بە ٣٥٪، ٣٦٪ و ٣٧٪، بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە کەمترین ڕادەی هەڵاوسانیان تۆمار کردووە.
ڕادەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ جیاوازیی نرخی بنەڕەتی کاڵا و خزمەتگوزاری بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە