close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بلاگ

هەڵەکانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی؛ ئەم جارەیان لە جەمسەری باشوور

۱۰ ڕەزبەری ۱۴۰۲
فرامرز داور
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دەریادار "شەهرام ئێرانی"، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێش‌تر لێدوانێکی لە باری مافەکییەوە هەڵەی دەربارەی تێپەڕینی ژێردەریایی ئەتۆمیی ئەمریکا لە گەرووی هورموز دابوو، ئەم جارەیان وتوویەتی "ئێمە بەسەر جەمسەری باشووردا خاوەندارێتیمان هەیە و بەرنامەکە ئەوەیە کە ئاڵای ئێران لەوێ‌دا بشەکێنینەوە و پێگەیەکی هەمیشەیی تێدا دابمەزرێنین. لەوێ لە پاڵ کاری ڕووتی سەربازی، کاری زانستیش بکرێت و زانستوانەکانی ئێمەیش ئامادە دەبن."

جەمسەری باشوور پێویستی بە ڕژیمی تایبەتی خۆیەتی کە زادەی پەیمانی ١٣٣٧ "ڕژیمی مافەکی چۆن حوکمڕانی و وەبەرهێنان لە جەمسەری باشوور" دایە و بەو پێیە بە پێچەوانەی ئەوەی شەهرام ئێرانی وتوویەتی "بانگەشە تازەکانی خاوەندارێتی یان حوکمڕانی" بۆ دەوڵەتانی جیهان داخراوە و ڕەت کراوەتەوە. چالاکیی لەم شوێنەدا بە پێچەوانەی قسەکانی ئەو کە باسی "کاری ڕووتی سەربازی"ی کردووە، لێکۆڵینەوەیی و زانستی و تۆژینەوەییە.

مادەی چواری پەیمانی باشوور بە ڕاشکاوی بانگەشەی حوکمڕانیی وڵاتەکان بەسەر ئەم ناوچە بە قبووڵ کراو نازانێت.

بە قسەکانی فەرماندەی هێزی دەرایی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا وا دیارە نازانێت کە بەپێی ئەم پەیمانە، باشوور تەنیا ناوچەیەکە بۆ توێژینەوەی زانستی و هەر چەشنە چالاکییەکی سەربازی و بانگەشەی خاوەندارێتی کردنی قدەغەیە.

پەیمانی باشوور ساڵی ١٣٣٧ دوای بانگەشەی خاوەندارێتیی ئارژانتین لەسەر ئەم ناوچە بەرینە پێکهات. دەسەڵاتە گەورەکانی ئەوکات لەوانە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکێتیی سۆڤیەت و پاشایەتیی یەکگرتووی بریتانیا لە هەمان ساڵ‌دا بڕیارن دا کە لە ڕێگەی پێکهێنانی ئەم پەیمانەوە ببنە ڕێگر لە بەردەم سوڵتەی وڵاتان بەسەر باشووردا. ئێران تاکوو ئێستا پەیوەست نەبووە بەم پەیمانەوە و بەم پێیە تەنیا دەوڵەتێکی چاودێرە و ئەندامیش نییە.

ئەم پەیمانە کۆمەڵی ساڵانەی شورای ڕاوێژکاریی پەیمانی باشووری دامەزراندووە کە ئەنجومەنێکی نێونەتەوەییە بۆ وەرگرتنی ئەندام و بەڕێوەبردنی باشوور. تەنیا ٢٩ وڵات لە ٥٣ وڵات مافی بڕیاردانیان لەم کۆمەڵەدا هەیە و ٢٤ وڵاتەکەی دیکە دەتوانن تێی‌دا بەشداریی بکەن.

ئەندامانی خاوەن دەنگ و بڕیار ناویان "وڵاتانی ڕاوێژکار"ە کە جگە لە ١٢ وڵاتی سەرەکیی واژۆکاری پەیمانەکە، ١٧ وڵاتی دیکەیش هەن کە ڕەزامەندیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لە کۆ بوونەوەکان لە ڕێگەی ئەنجام‌دانی چالاکییە زانستییە بەرچاوەکانیان نیشان داوە. هەڵبەت ئەندام نەبوونی ئێران لە پەیمانی باشووردا بە مانای نەبوونی مافی توێژینەوەی زانستی لەم جەمسەرەدا نییە.

کۆمەڵێک لە هاوڵاتیان لە ئێرانەوە لەگەڵ باقیی وڵاتان لەوانە هێند و ڕووسیا تاکوو ئێستا بۆ جەمسەری باشوور سەفەریان کردووە و لەم ساڵانەی دواییش‌دا کۆماری ئیسلامیی ئێران توانای دارایی بۆ ئەم کارە نەبووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر وەک ئاماژەمان پێ‌دا ئەندامی پەیمانی باشوور نییە و وەک باقیی دەوڵەتان، مافی بانگەشەی خاوەندارێتیی نییە و بەم پێیە هیچ دەسەڵاتێکی ئەرزیی تێی‌دا بوونی نییە.

نەخوێندەواری و بێ‌ئاگایی بەرزترین لێپرسراوی هێزی دەریایی ئەرتەش لە بەربەست و سنوودارییەکانی ئەم پەیمانە، یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکانی ئەم دۆخە سەرسووڕهێنەرەی ڕادەی شایستەیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە بەڕێوەبردنی ئێران‌دا.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سێپیدە ڕەشنو؛ بۆ بەرگریی لە مافی ژن‌بوون، دەچمە دادگا