"ئایا دەتانزانی…؟" ناونیشانی زنجیرەیەک ڕاپۆرتی تازەی "ئێرانوایەر"ە کە بەپێی "داتا" بڵاو دەکرێنەوە. لەم ڕاپۆرتانەدا، داتا خاوەکان لە ناوەندەکانی داتا و بانکە ئیتلاعاتییەکانی متمانە پێکراوی ناوخۆ و دەرەوە کۆ دەکرێنەوە، شی دەکرێنەوە، لیکدانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و بە شێوی تێکەڵاو لە دەق و ئینفۆگرافیک دەخرێتە بەردەستی بەردەنگەکانەوە. ئامانجی ئەم ڕاپۆرتانە، کێشانی وێنەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەو دیاردە و ڕووداوانە کە لە دەوروبەرماندا دەگوزەرێن.
ئایا دەتانزانی لە سەرەتای ساڵی ۲۰۰۰ی زاینییەوە تا ئێستا نزیکەی ٨۳۰ هەزار کەس لە جیهاندا بە هۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەست داوە. کە لە نێوان پشکی ۱۰ بوومەلەرزەی کوشندەی ۲۳ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٨۰۰ هەزار کەس کوژراون.
بەمپێیە بوومەلەرزەی ساڵی ۲۰۱۰ی زاینیی لە هائیتی بە ۳۱٦ هەزار کوژراو بووە کوشندەترین بوومەلەرزەی سەدەی بیست و یەکەم. دوای ئەو بوومەلەرزە- سۆنامییە گەورەکەی ۲۰۰٤ لە ئەندۆنێزی بە ۲۲۷ هەزار کوژراو دووهەمین کارەساتی کوشندەی ۲۳ ساڵی ڕابردوو بووە. بوومەلەرزەی ساڵی ۲۰۰٨ی پارێزگای سیچوانی چین، بوومەلەرزەی ساڵی ۲۰۰٥ی موزەفەرئابادی پاکستان بە ٨٨ و ۷٦ هەزار کوژراو بە سێهەمین و چوارەمین بوومەلەرزەی کوشندەی سەدەکانی ئەم دواییانە هاتوونەتە ئەژمار.
بوومەلەرزەی ساڵی ۱۳٨۲ی بەم بە ۳۱ هەزار کوژراو لە پێگەی پێنجەمدایە و دوای ئەو بوومەلەرزەی گەجراتی هێند و ئەحمەدئابادی پاکستان لە ساڵی ۲۰۰۱ بە ۲۰ هەزار کوژراو، هۆنشۆی ژاپۆن لە ساڵی ۲۰۱۱ بە ۱٨ هەزار کوژراو، بوومەلەرزەی جاوا لە ئەندۆنێزی لە ساڵی ۲۰۰٦ بە نزیکەی ٦ هەزار کوژراو و بووەلەرزەی ۲۰۱٨ نوالێسی ئەندۆنێزی بە زیاتر لە ٤ هەزار کوژراو کوشندەترین بوومەلەرزەی سەدەی بیست و یەکەم دێنە ئەژمار.
ئەم لیستە دوای نوێکردنەوەی ئاماری بوومەلەرزەکەی ٦ی فوریە لە تورکیا و سووریا گۆڕانکاری بەسەردا دێت. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەی مردووەکان ٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ناوەندی نیشتمانیی زانیاری ژینگەیی ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا ٥٣٣ بوومەلەرزەی کوشندەی تۆمار کردووە. کۆی گشتی قوربانیانی ئەم بوومەلەرزانە (جگە لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا) ٨٢٦ هەزار کەسە و کۆی گشتی بریندارەکان زیاتر لە یەک میلیۆن و ٣١٣ هەزار کەسە.
لەم بوومەلەرزانەدا زیاتر لە ۹ میلیۆن خانوو بەتەواوی لەناوچوون و نزیکەی ۲٥ میلیۆن خانوو زیانیان پێگەیشتووە. کۆی گشتی زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە نزیکەی ٥۷۲ میلیارد دۆلار مەزەندە کراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە