"ئایا دەتانزانی…؟" ناونیشانی زنجیرەیەک ڕاپۆرتی تازەی "ئێرانوایەر"ە کە بەپێی "داتا" بڵاو دەکرێنەوە. لەم ڕاپۆرتانەدا، داتا خاوەکان لە ناوەندەکانی داتا و بانکە ئیتلاعاتییەکانی متمانە پێکراوی ناوخۆ و دەرەوە کۆ دەکرێنەوە، شی دەکرێنەوە، لیکدانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و بە شێوی تێکەڵاو لە دەق و ئینفۆگرافیک دەخرێتە بەردەستی بەردەنگەکانەوە. ئامانجی ئەم ڕاپۆرتانە، کێشانی وێنەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەو دیاردە و ڕووداوانە کە لە دەوروبەرماندا دەگوزەرێن.
ئایا دەتانزانی، ئاماری دەرکردنی مۆڵەتی بیناسازی لە ساڵی ڕابردوودا، لە سەدا ۲٥ کەمتر بووە لە ۱۳۹۹، واتە بۆ بەر لە هەڵبژاردن و پێکهاتنی دەوڵەتی "ئیبراهیم ڕەئیسی" دەگەڕێتەوە.
داتاکانی ناوەندی ئامار نیشان دەدات لە ساڵی ۱٤۰۱، بە گشتی کەمتر لە ۱٤۰ هەزار مۆڵەتی بیناسازی لە ناو شارەکانی سەراسەری ئێران دەرکراوە، لە حاڵێکدا کە ئەم ئامارە لە ساڵی ۱۳۹۰، نزیکەی ۱۹۰ هەزار مۆڵەت لە ساڵێکدا بووە.
لەو دواێ پێکهانانی دەوڵەت لە نێوان ساڵی ۱٤۰۰، پلانی نێهزەتی میلی مەسکەن لە دەوڵەت دەستی پێکرد. ئامانجی ئەم پلانە، هاندانی خەڵک و سەرمایەگوزاران بە پێدانی یارمەتیی دارایی، بۆ دروست کردنی شوێنی نیشتەجێ بوونە.
بەم حاڵەوە دوای تێپەڕ بوونی ۲ ساڵ لە پێکهێنانی دەوڵەت، نەک تەنیا هیچ نیشانەیەک لە بیناسازیدابەدی نەکراوە، بەڵکوو ئامارە فەرمییەکان باس لە کەمبوونەوەی بیناسازی لە ئێران دەکەن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە