بەپێی هەواڵێک کە هەواڵێک کە بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەمە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ١٠ ژنی بەهایی لە شاری ئەسفەهان دەستگیر کردووە.
یەگانە ئاگاهی، ئارەزوو سوبحانیان، یەگانە ڕووحبەخش، شانا شەوقی فەڕم پەرەستوو حەکیم، موژگان شاەڕەزایی، بەهارە لوتفی، نێدا بەسدەخش (ئاگاە)، نگین خادەمی و نێدا عیمادی ١٠ هاوڵاتیی بەهایی ژنن کە لە ئەسفەهان دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە ئێرانوایەری وت کە ئەم هاوڵاتیانە لە ماڵەکانی خۆیاندا و لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر ک\راون و هێزە ئەمنییەتییەکانیش جگە لە پشکنینی ماڵی ئەم هاوڵاتیانە، کۆمەڵێک لە کەل و پەلە شەخسییەکانیشیانی لەگەڵ خۆیان بردووە.
کۆمەڵێک ڕاپۆرت بڵاو بوونەتەوە کە بەو پێیە هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ دەستگیریی ژمارەیەکی دیکە لە هاوڵاتیانی بەهایی لە ئەسفەهان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکانیان و پێ دەچێت ژمارەی دەستگیر کراوەکانی ئەم ڕۆژە زیاتر لەو ١٠ هاوڵاتییە بن.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بە دژی ئەم هاوڵاتیانە بڵاو نەکراوەتەوە.
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان دوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا- مەهسا- ئەمینی، گوشارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بۆسەر هاوڵاتیانی بەهایی بە شێوەیەکی زەق و بەرچاو زیادی کردووە.
کۆمەڵگای جیهانیی بەهایی لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەم ساڵدا رایگەیاند "٦٠ هاوڵاتیی بەهایی" لە ماوەی چەند حەوتوودا دەستگیر کراون یان سزای زیندانەکەیان جێبەجێ کراوە و "١٨٠ هاوڵاتیی بەهایی" دیکە لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیدا ئازار و ئەشکەنجە دراون.
تێبینییەکەت بنووسە