شورای نیگابان پڕۆژە یاسای "پارێزگاریی لە بنەماڵە لە ڕێگەی برەوپێدانی کولتوری عەفاف و حیجاب" کە کورت کراوەکەی "پڕۆژە یاسای حیجابە"، پەسەند نەکرد.
"هادی تەحان نەزیف"، وتەبێژی شورای نیگابان لە نەوەد و نۆهەمین ڕاپۆرتی خۆیدا بۆ خەڵک، لە کاناڵی تایبەتی خۆیدا بە نای "بلە"، سەبارەت بە پڕۆژە یاسای عەفاف و حیجاب، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسی کە ئەم پڕۆژە یاسایە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر نێردراوەتەوە بۆ مەجلیس.
بەپێی نووسینی تەحان نەزیف، لە دوای ۱۰ کۆ بوونەوەی لێکۆڵینەوەی "پڕۆژە یاسای حیجاب" لە شورای نیگابان، ئەندامانی ئەم شورایە بە هۆی هەبوونی چەندین "ناڕوونی" پڕۆژە یاساکەیان گەڕاندۆتەوە بۆ مەجلیس.
وتەبێژی شورای نیگابان ڵێڵی و ناڕوونیی ئەم پڕۆژە یاسایەی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە: "ڕوون نەبوونی سنووری پەیڕەوی پەسەندکراو لە هەندێک بابەتدا، پێناسە نەکردنی هەندێک لە چەمک و دەستەواژەکان، ناڕوونی لە هەندێک بڕگە بە بەراورد لەگەڵ پەسەندکراوەکانی شورای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی و ناتەبایی هەندێک له بڕگەکان لەگەڵ بنەمای ۷٥ی یاسای بنەڕەتی هاوتەریب لەگەڵ زیاد کردنی تێچوو یان کەمیی داهاتە گشتییەکان بە بێ پێشبینی شێوەی دابین کردن و قەرەبوو کردنەوەی.
نوێنەرانی مەجلیس لە مانگی خەرمانانی ۱٤۰٢دا لە ڕێگەی "جێبەجێ کردنی تاقیکارانە"ی سێ ساڵە "پڕۆژە یاسای عەفاف و حیجاب"یان بە ۱٥۲ دەنگی ئەرێنی، ۳٤ دەنگی نەرێنی و ۷ دەنگی بێلایەن، ڕێکەوتن.
ئەم پڕۆژە یاسایە لە ئێستادا پێنج بابەتی هەیە کە زۆربی بەشەکانی پێوەندییان بە "دیاری کردنی ئەرکەکان"ی ناوەندەکان و مامەڵە کردن لەگەڵ هاوڵاتیان لەسەر حیجابی زۆرەملێ هەیە.
لە بەشی پێنجەمی ئەم پەسەندکراوەشدا "بۆ کەسانی ناسراو، سزای تایبەت لەبەر چاو گیراوە و بۆ ئەوانەشی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەشی گشتییدا سەرپێچی دەکەن، کۆمەڵێک سزا دیاری کراون".
بەپێی بڕگەی ٢ی ئەم پەسەندکراوە، دەزگا حکوومەتییەکان دەبێت لە سەر بابەتی "ئەرکەکانی" خۆیان، لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری هەموو ساڵیکەوە، ڕاپۆرت بەرز بکەنەوە بۆ شورای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی و مەجلیسی شواری ئیسلامی و لە بڕگەی ٢ی ئەم پەسەندکراوەدا هاتووە کە هێزە نیزامی و ئینتیزامییەکان و ڕێکخراوی سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامیش، "بە فەرمانی" ڕێبەری کۆماری ئیسلامی پابەندن بەوەی کە هاوکاریی ناوەندی پێوەندیدار بکەن. "پێویستە سەرەتای مانگی ڕەزبەری هەموو ساڵێک ڕاپۆرتی ساڵانەی کارکردەکانیان پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆ بکەن".
لە دوای دەستپێکی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ساڵی ڕابردوو کە یەکێک لە هێماکانی دژایەتیی حیجابی زۆرەملێ بوو و ڕووبەڕوو بوونەوەکانی حکوومەت بەرامبەر نافەرمانیی مەدەنیی ژنان و ملنەدان بە حیجابی زۆرەملێ سەرکەوتوو نەبوو و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە جێبەجێ کردنی پڕۆژە یاسای حیجاب و کۆمەڵێک سزادانی وەک "غەرامەی چەند میلیۆن تمەنی، دەسگرتن بە سەر ماڵ و مڵک و سزای زیندانی و سزای قورس" بە نیازن ڕووبەڕووی ئەم پرۆسەیە ببنەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە