close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

مانگرتنی گشتی و بەڕێوەچوونی پرسەی چووار زیندانی سیاسی لە سێدارەدراوی کورد

۱۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
سێ‌شەممە ١ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسیی کورد، لە چەندین شاری کوردی مانگرنی گشتیی بەڕێوەچوو.
سێ‌شەممە ١ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسیی کورد، لە چەندین شاری کوردی مانگرنی گشتیی بەڕێوەچوو.

وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسیی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە چەندین شاری کوردی لە پارێزگاکانی ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان مانگرنی گشتیی و دوکان و بازاڕ بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ئێران‌وایەر گەیشتوون، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ١ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لانیکەم لە شارەکانی کرماشان، سنە، مەهاباد، روانسەر، مەریوان، بانه، سەقز، دێوەڵان، بۆکان، دیواندەرە و سەوڵاوا مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو و دوکان و بازاڕەکان بە تەواوی داخرابوون. هەروەها لە چەندین شار و شارۆچکەی دیکەش بەشێک لە دوکان و بازاڕەکان داخرابوون.

عەبدووڵڵا موهتەدی ڕۆژی دوشەممە و دووابەدووای لە سێدارەدانی "وەفا ئازەربار"، "پێژمان فاتحی"، "محەمەد فەرامەرزی" و "مۆحسێن مەزلووم"، چووار زیندانی سیاسی کورد، داوا لە هاووڵاتییانی کورد کرد کە مانبگرن. دوواتر کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیش پشتیوانی لەو داواکارییەکرد.

هەروەها جگە لەو دوو حیزبە لانیکەم شەش ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردیش هەمان داوایان دووپات‌کردەوە.

بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی پرسەی لە سێدارەدراوان

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بنەماڵەی لە سێدارەدراوان، مەڕاسیمی پرسە و یادەوەری ئەو چووار کەسە بە بەشداری گەرم و بەرچاوی ئاپۆڕای خەڵک بەڕێوەچووە.

مەراسیمی پرسەی "وەفا ئازەربار" لە میراوای بۆکان بەڕێوەچوو. گرتە ڤیدیۆییەکان نیشانی دەدەن کە سەدان کەس لە پرسەکەدا بەشدارن و دروشمی "شەمید نامرێ" دەڵێنەوە.

لە کامیارانیش مەراسیمی پرسەی "پێژمان فاتحی" بەڕێوەچوو. سەدان کەس لە پرسەکەدا بەشداربوو و ئەوانیش دروشمی شۆڕشگێرانەوە دەڵێنەوە.

بە هەمان شێوەی مەراسیمی پرسەی مۆحسێن مەزلوم لە مەهاباد و مەراسمی پرسەی محەممەد فەرامەرزیش لە دێوەڵان بەڕێوەچوو. هاووڵاتیان بە هێناوی تاجه گوڵینە و گوتنەوەی دروشمی شۆڕشگێری و دژی کۆماری ئیسلامی هاوخەمی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی لە سێدارەدراوەکان نیشان دەدەن.

دەگووترێت کە بنەماڵە دادخوازەکان، کە رۆڵە و کەسوکاری خۆیان لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا لە دەست‌داوە، بەشداری بەرچاویان لە مەراسیمەکان‌دا هەبووە.

لە لایەکیشەوە بنەماڵە ئەو چووار زیندانییە سیاسییەوە لە سێدارە دراوە، ڕایانگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێی ڕاگەیاندوون کە تەرمەکانیان ڕادەست ناکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سزای لە سێدارەدانی هەر یەکە لە "وەفا ئازەربار"، "پێژمان فاتحی"، "محەمەد فەرامەرزی" و "مۆحسێن مەزلووم" لەلایەن دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامییەوە لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ‌کرا. جێبەجێ‌کردنی سزای ئەو چووار بەندکراوە کوردە ناڕەزایەتی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.

جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدانی ئەم چووار زیندانییە سیاسییە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، لقی جێبەجێ‌کردنی سزای دادگای ئینقلابی تاران و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییان بە بنەماڵەی ئەو چووار زیندانییەوە کردبوو و پێیان ڕاگەیاندووبوون کە بچنە سەردانی ڕۆڵەکانیان.

لە پاش ئەوە بنەماڵەی ئەو زیندانیانە ڕایانگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە چاویان بە منداڵەکانیان کەوتووە و پێیان ڕاگەیاندوونە کە ئەوە کۆتا دیدار دەبێت.

هەواڵنێری میزان، کە سەر بە دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانە جارێکی دیکە تۆمەتەکانی خۆی بەرامبەر بەو چووار زیندانییە لە سێدارە دراوە دووپات کردووەتەوە و نووسیویەتی کە ئەوان "ئەندامانی سەرەکی تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەی تێکدەرانەی مۆساد لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی جەنگی و مووشەکی بوونە". بنەماڵەی ئەو چووار کەسە بە توندی ئەو تۆمەتە ڕەد دەکەنەوە.

پێشتر سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی لانیکەم دوو جار ویدیۆی "دانپێدانان"ی ئەو چووار کەسەی بڵاوکردبووە. چالاکانی ماڤی مرۆڤ دەڵێن کە ئەو "دانپێدانانە" زۆرەملی و لە ژێر ئەشکەنجەدابوونه.

مەسعود شەمس‌نژاد، پارێزەری ئەو چووار زیندانییە، وەک کاردانەوەیەک بە نیسبەت لە سێدارەدانی ئەوان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توییتەری جاران) نوسیویەتی: «ئەوان لەگەڵ بانگی ئێعدام، ئێعدام کران».

مەسعوود شەمس‌نژاد پێشتریش وێرای وێناکردنی پرۆسەی دادگایی‌کردن و سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر موەکیلەکانی‌ وەک کارێکی نادادپەروەرانە و دوور لە ئینساف، وتبووی: «لە کاتێکەوە ئەرکی پارێزەریی بنەماڵەکانی ئەم چوار زیندانییەم قبووڵ کردووە، بە داخەوە نە پارێزوانەکانم لە مافەکانی خۆیان بەهرەمەند بوون و نە منیش، پارێزەریی من تەنها لەسەر کاغەز بووە و هەموو هەڵات هەڵاتەکانم بێئەنجام ماوەتەوە».

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

عەبدووڵڵا مۆعتەدی: ڕۆژی سێ‌شەممە لە کوردستان مانگرتنی گشتی بەڕێوەدەچێت

۹ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
عەبدووڵڵا مۆعتەدی: ڕۆژی سێ‌شەممە لە کوردستان مانگرتنی گشتی بەڕێوەدەچێت