close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر خاکی ئێرانی ڕەت نەکردەوە

۱۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی بۆ سەر خاکی ئێران ڕەت نەکردەوە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی بۆ سەر خاکی ئێران ڕەت نەکردەوە

جەک سالیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، ڕۆژی یەکشەممە ۱۵ی ڕێبەندان سەبارەت بەو هێرشەی کە لە کۆتایی حەوتەی ڕابردوودا بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆردن کرا ڕایگەیاند: «ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە عێڕاق و سوریا.». هەروەها ئەگەری هێرش کردن بۆ سەرخاکی ئێرانیشی ڕەت نەکردەوە.

سالیڤان، لە وڵامی پرسیاری پێشکەشکاری کەناڵی ئەی‌بی‌سی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئامریکا بۆ سەر خاکی ئێران گووتی: «قەرار نییە لە بەرنامەیەکی تلەڤیزیۆنی‌دا بێم و سەبارەت بە ئەگەری هێرشی نیزامی لەم شێوەیە قسەبکەم».

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی: «تەنها دەتوانم ئەوە بڵێم ئەگەر تاران بیهەوێ بە شێوەی ڕاستەوخۆ وڵامی ئەمریکا بداتەوە، لەلایان ئێمەوە ڕوبەڕوی وڵامێکی خێرا و توند دەبێتەوە.»

سالیڤان بە ئاماژەدان بە فەرمانی جۆبایدن بۆ "توند و جددی" سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر هێزەکانی ئامریکا لە ئۆردن، وتی وڵامدانەوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە و هێرشی زیاتر لە ڕێگا دان.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند: «ئێمە بە نیازن کە هێرش و کردەوەی زیاتر ئەنجام‌ بدەین. تا ئەو پەیامە بە ڕوونی بگەیەنین کە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکدا بۆ سەر هێزەکانی یا کوژرانی هێزەکانی، بێ وڵام نامێنێتەوە.»

لە هێرشێکی تۆڵەسەندنەوە، کە وەک کاردانەوەک بوو بە کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی لە ئوردن کە لە هێرشێکی گروپە شیعەکانی سەر بە تاران کوژران، سوپای ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣ی فێورییە (١٤ی بەفرانبار) هێرشی کردە سەر بارەگاکانی ئەو گروپانە لە عێراق و سوریا. ئەمریکا دەڵێت بە ١٢٣ بۆمب دەیان خاڵی لە هەشت شوێن کردووەتە ئامانج.

هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکا کاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە خودی ئەمریکادا بەدوای خۆیدا هێنا.

باسم ئەلعەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمریکا ١٦ کەس لە عێراق کوژراون و هێرشەکەشی مەحکوم کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هێرشەکانی ئەمریکای بە "کردەوەیەکی سەرگەردانانە و هەڵەیەکی ستراتیژی دیکەی حکومەتی ئەمریکا" ناوبرد کە "جگە لە پەرەسەندنی گرژی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت".

ئەم کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی تاران لە کاتێکدایە کە هەندێک لە شارەزایان پێشبینیان کردبوو کە کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە کوشتنی سەربازەکانی توندتر دەبێت. دەوترێت هیچ کام لە بنکەکانی سوپای پاسداران لە عێراق و سوریا نەکراونەتە ئامانج.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

"لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق و سوریا لانیکەم ٣٩ کەس...

۱۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
"لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق و سوریا لانیکەم ٣٩ کەس کوژراون"