close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

"لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق و سوریا لانیکەم ٣٩ کەس کوژراون"

۱۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سوپای ئەمریکا ڕۆژی ٣ی فێورییە (١٤ی بەفرانبار) هێرشی کردە سەر بارەگاکانی گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریا
سوپای ئەمریکا ڕۆژی ٣ی فێورییە (١٤ی بەفرانبار) هێرشی کردە سەر بارەگاکانی گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریا

کاربەدەستانی حکومی لە عێراق و سوریا دەڵێن، بە هۆی هێرشەکانی سوپای ئەمریکا لەدژی پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەم دوو وڵاتە، لانیکەم ٣٩ کەس کوژراون.

لە هێرشێکی تۆڵەسەندنەوە، کە وەک کاردانەوەک بوو بە کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی لە ئوردن کە لە هێرشێکی گروپە شیعەکانی سەر بە تاران کوژران، سوپای ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣ی فێورییە (١٤ی بەفرانبار) هێرشی کردە سەر بارەگاکانی ئەو گروپانە لە عێراق و سوریا. ئەمریکا دەڵێت بە ١٢٣ بۆمب دەیان خاڵی لە هەشت شوێن کردووەتە ئامانج.

باسم ئەلعەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمریکا ١٦ کەس لە عێراق کوژراون و کە هەندێکیان "خەڵکی مەدەنی" بوون. هەروەها ئەو دەلێت کە ٣٦ هاووڵاتی عێراقی بریندار بووە.

وتەبێژی حکومەتی عێراق هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "پێشتر هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و واشنتۆن سەبارەت بەم هێرشانە نەبووە"، و وتووشییەتی: «هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا هێرشێکی نوێیە بۆ سەر یەکپارچەیی و ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و... ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست».

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی حکومەت لە کاتێکدایە کە پێشتر محەممەد شیا ئەلسودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ ڕۆژی ماتەمینی گشتی لەم وڵاتە ڕاگەیاندبوو.

هاوکات ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریا، کە لە لەندەن نیشتەجێیە ڕایگەیاندووە کە "لانیکەم ٢٣ میلیشیای لایەنگری ئێرانیش لە هێرشەکانی نیوەشەوی شەممە لە سوریا کوژراون".

هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکا کاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە خودی ئەمریکادا بەدوای خۆیدا هێنا.

لە یەکەم کاردانەوەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی ئەمریکای لە بەغدا بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی بە فەرمی ناڕەزایەتی دەرببڕێت بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکان لە عێراق.

هەروەها ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیەوێت وڵاتە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکێشێتە ناو شەڕەوە.

هاوکات داوای کرد ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و ڕایگەیاند: "ڕوونە کە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان قوڵکردنەوەی ململانێکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".

هەروەها جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکان نیشاندا و سەبارەت بە "بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکان" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆشداری‌دا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هێرشەکانی ئەمریکای بە "کردەوەیەکی سەرگەردانانە و هەڵەیەکی ستراتیژی دیکەی حکومەتی ئەمریکا" ناوبرد کە "جگە لە پەرەسەندنی گرژی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت".

ئەم کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی تاران لە کاتێکدایە کە هەندێک لە شارەزایان پێشبینیان کردبوو کە کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە کوشتنی سەربازەکانی توندتر دەبێت. دەوترێت هیچ کام لە بنکەکانی سوپای پاسداران لە عێراق و سوریا نەکراونەتە ئامانج.

هاوکات لەناوخۆی ئەمەریکا بەشێک لە سیناتۆرەکان کە زۆرینەیان کۆماریخوازن، ڕەخنەیان لە بایدن گرتووە کە هێرشەکەی دواخستووە، بەمەش کاتی داوە بە گروپە شیعەکان و ئێران بۆ کشانەوە لە پێگە و بنکەکانیان.

تێبینییەکەت بنووسە

ئێران

گردبوونەوەی زیانبەرکەوتووانی "ئەلماس-خۆدرۆ" لە تاکستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

۱۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
گردبوونەوەی زیانبەرکەوتووانی "ئەلماس-خۆدرۆ" لە تاکستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە