بە پێی زانیاری ئێرانوایر، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی شەوی ڕابردوو، ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریا، کوژرا.
ئاژانسی هەواڵدەری دانشجو لە ئێران بڵاویکردەوە"بێهروز واحدی لە چەکدارانی سپای ئیسلام و یەکێک لە فەرماندەکانی لقی قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجامی هێرشی شەوی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سەر دەیرەزور لە سووریا کوژراوە".
ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتەکانیدا ژمارەی کوژراوانی بە ١٣ کەس ڕاگەیاند و زیادیکرد کە ١٢ کەسیان هێزەکانی سپای پاسداران بوونە.
"دیدبانی سووریا"ش بڵاویکردەوە، ٩ کەس لە فەرماندەکانی باڵای ئێران لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر "دیرئەلزور" لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژراون. ئەگەر چی ئاژانسە هەواڵدەرێکانی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا تەنها کوژرانی یەک فەرماندەی سپای پاسدارانیان پشتڕاست کردووەتەوە.
تا ئێستا وردەکاری زیاتر لە کوژراوانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە؛ بەڵام ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا چەند کاتژمێرێک پێش دەست پێکرانی ئەم هێرشانە هەواڵی دابوو کە فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە شامەوە (دەمیشق) بۆ دیرئەلزور هاتووە و لەوێ نیشتووە کە بە گووتەی ئەم ناوەندە، کەرەستەی جەنگی و هێزەکانی سپای پاسدارانی هەڵگرتووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە