close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێران؛ بایدن هەڕەشەی تۆڵە دەکات

۸ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بایدەن هەڕەشەی تۆڵە لە بکەرانی هێرشەکەی سەر سوپای وڵاتەکەی لە ئۆردەن دەکات
بایدەن هەڕەشەی تۆڵە لە بکەرانی هێرشەکەی سەر سوپای وڵاتەکەی لە ئۆردەن دەکات

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا ناسراو بە سەنتکام ڕایگەیاند کە سێ سەربازی لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی‌دا لە ناوچەیەکی سنووری ئۆردەن و سوریا کوژراون و لانیکەم ٢٥ سەربازی دیکەش برینداربوونە.جۆ بایدەن سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی لە یەکەم‌ کاردانەوەدا پەنجەی تاوانی بۆ لای گروپە شیعەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕادێرا و هەڕەشەی تۆڵە کردنەوەی کرد.

بە گوتەی میدیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بایدەن ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیارەتی ئەو هێرشە لە ئەستۆی دەست و پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و هەموو ئەو کەسانەی کە بەشداربوونە تەیدا، لەو کاتە و بەو جۆرەی کە ئێمە دەمانهەوێ، حیسابیان لەگەڵ دەکرێ.

ئەگەرچی دووای دەستپێکی شەڕی غەزە و هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ ئەو کەرتە، ڕۆژانە گروپە ئیسلامییە شیعەکانی سەر بە تاران هێز و بەرژەوەندی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج، بەڵام ئەوە یەکەم‌جارە کە ئەو هێرشانە خەساری گیانی لێ‌دەکەوێتەوە.

ئۆردەن ساڵیانە کە میوانداری لە هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ولاتەکەیدا دەکات. بەرپرسانی ئەو وڵاتەش بە خێرایی ڕایانگەیاندووە کە مەبدەئی هێرشەکە ئوردەن نەبووە و درۆنەکان لە شوێنێک بە ناوی "ئەلتەنف"ەوە هەستاون کە دەکەوێتە قوڵایی خاکی سوریە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکیان بەو هێرشە و کوژرانی سەربازانی سوپای ئەمریکا نەبووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی‌ لەدەست‌دا

۸ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی‌ لەدەست‌دا