بە گوتەی جێگری فەرمانداری تاکستان، لە ئەنجامی گردبوونەوەیەکی زیانبەرکەوتووانی کۆمپانیای "ئەلماس-خۆدرۆ" تەقە لە ناڕازییان کراوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکیش برینداربوونە.
زەبیحوڵڵا باقری، جێگری فەرمانداری تاکستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانبار ژمارەیەک لە زیانبەرکەوتووانی "ئەلماس-خۆدرۆ" چوونەتە بەردەم ماڵی یەکێک لە بریکارەکانی ئەم کۆمپانیایە و لەوێ گردبوونەتەوە.بە گوتەی ئەو بەرپرسە، لەو ناوە "یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای ئەڵماس خودرۆ" بە تاپڕ تەقەی لە خەڵکەکە کردووە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداو
ە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر و پۆلیسێک و ڕێبوارێکیش برینداربوونە.
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێرییە حکومییەکان، تەقەکەرەکە دووای کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە. بەڵام دیار نییە کە ئەو کەسە بە چ مەبەستێک تەقەی لە ئامادەبووان کردووە.
دەگووترێت کە ناڕازییان لەو کۆمپانیایە ئۆتۆمبیلیان بە دانی پارەی پێشەکی کڕیوە، بەڵام هیچکات ئەوەی کڕیویانە نەکەوتووەتە دەستیان.
تێبینییەکەت بنووسە