close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

بەکارهێنانی فلتەرشکێن لە ئێران بە فەرمی بە "نا یاسایی" ڕاگەیەندرا

۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەکارهێنانی فلتەرشکێن لە ئێران بە فەرمی بە "نا یاسایی" ڕاگەیەندرا

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای فەزای مەجازی، لەمەودوا بەکارهێنانی دژە فلتەر بە "نایاسایی" دادەنرێت. ئەم بڕیارنامەیە پێشتر لەلایەن ڕێبەری کۆماری ئیسلامییەوە پەسەند کراوە.

"محەمەدئەمین ئاقامیری"، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای فەزای مەجازی و سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی فەزای مەجازی، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەمە، بڕیارنامەی ژمارە سێی خولی نەوەد و شەشەمی ئەم ئەنجومەنەی بۆ جێبەجێکردنی ڕاگەیاند. ئەم کۆبوونەوەیە لە سەر تەوەری "پشکنین لە ڕێگاچارەی زیادکردنی پشکی ترافیکی ناوخۆ و مامەڵەکردن لەگەڵ پاڵاوتکاران" بەڕێوەچوو و بڕیارنامەکەی لەلایەن ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، عەلی خامنەیی، ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانبار پەسەند کرابوو.

لەم بڕیارنامەیەدا هاتووە کە "بەکارهێنانی ئامرازەکانی دژە فلتەر [فلتەرشکێن] قەدەغەیە، تەنها ئەوانە نەبێت کە مۆڵەتی یاسایییان هەیە."

حکومەتی ئێران ساڵانێکە ڕێگری کردووە لە دەستپێڕاگەیشتن بە زۆرێک لە سایت و ئەپلیکەیشنەکان. ئەوە لە کاتێک دایە کە بەشێک لە حکومەت یان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەوان، لە بازرگانی VPN چالاک بوون و بەم شێوەیە قازانجێکی زۆریان بەدەستهێناوە.

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی فەرمانی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی فلتەر شکێن لە ئێران، محەممەد کیشوری، شارەزای بواری تەکنۆلۆژیای پەیوەندییەکان، ڕایگەیاندووە کە ئەو جۆرە بەکارهێنانەش پێشتر قەدەغە بووە و هیچ گۆڕانکارییەک دروست نابێت.

ئەو ئاماژەشی بەو "ئەو ڕاستە کە فلتەر شکێن قەدەغەیە، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەگەر کەسێک بەکاری بهێنێت چی ڕوودەدات؟ لەم بڕیارنامەیەدا هیچ شتێک نییە؛ بۆیە تا ئەم ڕادەیە دەکرێ بڵێین تەنیا سیاسەتێک داڕێژراوە. ساڵانێکە بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن کە فلتەر شکێن بەکار نەهێنێت، بەڵام لە ڕووی تەکنیکییەوە ناتوانرێت".

محەمەد کشوری هەروەها سەبارەت بە "تاوان ناساندنی" بەکارهێنانی فلتەر شکێن، لەم بڕیارنامەیەدا ناڵێت بەکارهێنانی فلتەر شکێن "تاوانە"، چونکە بە تاوان کردن ئیشی پەرلەمانە، هەروەها ئەندامانی پەرلەمان پێشتر ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە تاوان ناساندنی بەکارهێنانەکەیان لابردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

ئێران

گیانلەدەستدانی گوماناوی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ دوای قۆڵبەستبوونی لە زیندانی شەهرێزا

۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
گیانلەدەستدانی گوماناوی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ دوای قۆڵبەستبوونی لە زیندانی شەهرێزا