close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

خەڵاتی ۱۰ میلۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ زانیاری لەسەر هاککەرێکی ئێرانی

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ایالات متحده آمریکا برای کسانی که بتوانند اطلاعاتی درباره علیرضا شفیعی‌نسب، هکر ایرانی مرتبط با سپاه پاسداران انقلاب اسلامی ارایه کنند یک جایزه تا سقف ۱۰ میلیون دلار تعیین کرده است.
ایالات متحده آمریکا برای کسانی که بتوانند اطلاعاتی درباره علیرضا شفیعی‌نسب، هکر ایرانی مرتبط با سپاه پاسداران انقلاب اسلامی ارایه کنند یک جایزه تا سقف ۱۰ میلیون دلار تعیین کرده است.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەو کەسانەی بتوانن زانیاری دەربارەی "عەلیڕەزا شەفیعی نەسەب" هاککەری سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بدەن، خەڵاتی دە ملیۆن دۆڵاری دیاریکرد.

بە گوێرەی ئەو بەیاننامەی کە لە وێبسایتی پرۆگرامی "خەڵات لە پێناو دادپەروەری" سەر بە دەزگای ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، عەلیڕەزا شەفیعی نەسەب لە ساڵەکانی ۲۰۱۶ تا ۲۰۲۱ لە کۆمپانیای "مەحەک ڕایانی ئەفزار" کە یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەر بە سپای پاسدارانە، کاری کردووە و دژ بە هەندێک لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بەشداری لە کردەوەی "سایبەری زیانبخەش"دا کردووە.

ئەم کۆمپانیایە لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دایە و دەزگای ئاسایشی دیپلۆماتیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگێشتی لەو کەسانە کردووە کە زانیارییەکیان سەبارەت بە شوێنی مانەوە، چالاکی زیانبەخش و بابەتێکی دیکە کە گرێدراوی ئەو هاککەرە ئێرانییە و ئەگەر ئەو زانیارییانە بدەن بە ئەمریکا ئەوە خەڵاتێکی تا ۱۰ میلۆن دۆلاریان وە چنگ دەکەوێ.

عەلیڕەزا شەفیعی نەسەب لەلایان دەوڵەتی ئەمریکا بەوە تۆمەتبار کراوە کە لە کاتی کارکردنی لە کۆمپانیای مەحەک ڕایانی ئەفزار لە هێرشی ئەلیکترۆنی هاوئاهەنگ و چەندین ساڵەی سپای پاسداران بۆ سەر زیاتر لە ۱۲ کۆمپانیای ئەمریکی و هەوڵدان بۆ دزەکردنە ناو سیستەمی کۆمپیوتەری وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەشداری کردووە.

هەروەها لە ڕێبەندانی ساڵی ۱۴۰۰ وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە دوو شارۆمەندی ئێرانی بە ناوەکانی "محەممەد حووسێن موسا کازمی" تەمەن ۲۴ساڵە و "سەجاد کاشیان" تەمەن ۲۷ ساڵە و هەردووک دانیشتووی ئێران کە گومانی ئەنجامدانی کردەوەی هاککەری بۆ کاریگەری دانان لەسەر دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکایان لەسەر بوو، پاداشتی نەختی ۱۰ میلۆن دۆلاریان دیاری کردبوو.

هاککەرانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار چالاکی ئەلیکترۆنییان لە دژی حکومەتی ئەمریکا ئەنجامداوە و ئەم کارانەش لە لایان هەندێک کۆمپانیای بەناوبانگەوە کە خزمەتگوزاری نەرمەکاڵا پێشکەش دەکەن، لەوانە مایکرۆسۆفت پشتڕاست کراونەتەوە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢دا ڕایگەیاند کە هاککەرەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن کارەکانیان خێراتر دەکەن بۆ "دزەکردنی ئەلیکترۆنی" و پەرەپێدان بە چالاکی "درۆ کردن" و بڵاوکردنەوەی "هەواڵی ساختەیی".

مایکرۆسۆفت، ئێران و کۆریای باکووری بە دوو "دوژمنی ئەمریکا" وەسف کرد، کە زیرەکی دەستکرد بۆ ڕێکخستن یان جێبەجێکردنی هێرشی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن.

ئەم کۆمپانیایە هەروەها لە ڕاپۆڕتێکدا کە ڕۆژی چووارشەممە ۲۵ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ بڵاوی کردەوە، ئیدیعای کردووە هاککەرەکانی سەر بە سپای پاسداران، بە "مۆدێلی زمانیی کە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد و ئامرازەکانی کۆمپانیای ئۆپێن‌ئای‌ئای" و "ناوەرۆکی فریودەر و خڵەتێنەر" یان بەکارهێناوە و هەوڵیان داوە "چەند چالاکوانێکی ماڤی ژنان و فێمینیستی هەڵکەوتە" بۆ ماڵپەڕێک کە وەک تەڵەیەک بووە ڕا بکێشن.

هەروەها مایکرۆسۆفت بانگەشەی ئەوەی کردووە کە توانیویەتی شوێنپێی چالاکیی هاککەرەکان بگرێت کە پەیوەندییان بە یەکە سیخوڕییەکانی سوپای ڕووسیا و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ئێران و حکومەتەکانی چین و کۆریای باکوورەوە هەبووە.

لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا وەزارەتی بازەرگانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا خەڵاتی ۱۵میلۆن دۆلاری بۆ بەدەستهێنانی زانیاری باوەڕپێکراو سەبارەت بە «حووسێن حاتفی ئەردەکانی» بازەرگانێکی ئێرانی کە یارمەتی ڕووسیە دەدات بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی ئۆکراینا، دیاری کردووە.

پرۆگرامی "خەڵات لە پێناو دادپەروەری" هەروەها باسی لەوە کرد کە "حووسێن حاتفی‌ئەردەکانی" بە هاوکاری کردنی سپای پاسداران، بۆ وەدەست هێنان و دابین کردنی تەکنۆلۆژی پێویست بۆ "بەرهەمهێنان و فرۆشتنی چەک لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە، هاوکاری کردووە".

تێبینییەکەت بنووسە

ژینگە

بانگهێشتکردنی ئەندامێکی ئەنجومەنە ژینگەپارێزەکانی کوردستان بۆ سمینارێکی نێودەوڵەتی

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بانگهێشتکردنی ئەندامێکی ئەنجومەنە ژینگەپارێزەکانی کوردستان بۆ سمینارێکی نێودەوڵەتی