close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، حەوت فەرماندە و ئەفسەری سوپای پاسداران کوژران

۱۳ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بینای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق کە هێرشی کراوەتە سەر
بینای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق کە هێرشی کراوەتە سەر

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی کە دەگویرێت لەلایەن ئیسرائیلەوە بووە بۆ سەر بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، حەوت کەس کوژران کە سێ کەسیان فەرماندەی باڵای سپای قودس، هێزی دەرەوەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بوونە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری "سەرچاوەیەکی ئەمنی" لوبنانییەوە نووسیویەتی، یەکێک لە کوژراوەکانی ئەم هێرشە محەمەد ڕەزا زاهیدییە، کە یەکێکە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای قودسی سوپای پاسداران.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە بارەی ژیاننامەی زاهیدی نووسیویەتی کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧ فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران بووە.

هەروەها تەسنیم لە نووسینی محەمەد ڕەزا زاهیدی لە ساڵی ١٣٩٥ تا ١٣٩٨، جێگری ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران بووە و لە ساڵی ١٣٨٧ەوە لە سوپای قودسی سوپای پاسداران کاری کردووە و فەرماندەی سوپای پاسداران بووە لە سوریا و لوبنان.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی تەسنیم باسی لە کوژرانی جێگری محەممەد ڕەزا زاهیدی لەم هێرشەدا کردووە و ناسنامەکەی بە "سەردار محەمەد هادی حاجی ڕەحیمی" ڕاگەیاندووە.

سەرتیپ حسێن ئەمینوڵڵا، بەرپرسی ئەرکانی گشتیی سوپای قودسی سپای پاسداران و لقی سوریا و لوبنان، یەکێکە لە فەرماندە باڵاکانی تری سوپای قودسی سپای پاسداران کە لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا کوژراوە.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەم هێرشە، بەشی پەیوەندییەکانی سپای پاسداران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە جگە لە فەریق محەممەد ڕەزا زاهیدی، فەریق محەممەد هادی حاجی ڕەحیمی و سەردار حسێن ئامانوڵڵاهی، چوار ئەفسەری دیکەی سپای پاسداران بە ناوەکانی سەید مەهدی جەلالەتی ، موحسین سەداقات، عەلی ئاغا بابایی و عەلی ساڵحی ڕۆژبەهانی لە کاتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بینای کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی کوژراون.

ئەو وێنانەی کە ئێران وایر ڕۆژی دووشەممە ١٣ی نیسان لە سەرچاوە سوورییەکانەوە پێگەیشتووە، وێرانبوونی تەواوەتی ئەو بینایە نیشان دەدات کە بە ئامانج گیراوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا بە ئێران وایەری ڕاگەیاند، ئەو باڵەخانەی ئەمڕۆ کراوەتە ئامانج باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمییە کە لەلایەن میلیشیاکانی لایەنگری ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و کراوەتە مەڵبەندی هێزەکانی ڕەزوان سەر بە حزبوڵای لوبنان، کە ئەرکی پاراستنی باڵیۆزخانە کۆماری ئیسلامییە.

باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق بەرپرسی چالاکییەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەکەدایە و هەروەها ئۆپەراسیۆنە سیخوڕییەکانی کۆماری ئیسلامیی باڵیۆزخانەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بنکە لە دیمەشقیش لەم شوێنە ئەنجام دەدرێن.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق ئەو هێرشەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە پێمان وایە لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق لە نێوان ٥ بۆ ٧ کەس کوژراون.

حسێن ئەکبەری، باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریای ڕاگەیاندووە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکە "دەردەخات کە ئیسرائیل دان بە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتیدا نانێت و هەر کارێکی نامرۆڤانە دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی دەیەوێت".

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە سووریا هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم هێرشە وتی: ئیسرائیل بە شەش مووشەک بینای کونسوڵخانەکەی کردە ئامانج. ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی هێرشەکەدا لە شوێنی کارەکەی لە باڵیۆزخانە بووە.

نور نیوز نزیک لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیش لەم پێوەندییەدا بە گێڕانەوە لە "هەندێک سەرچاوەی هەواڵ" گوتوویەتی کە "باڵەخانەی کونسوڵگەری و شوێنی نیشتەجێبوونی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا" کراونەتە ئامانجی ئەم هێرشە و شەش کەس لە ئەنجامدا کوژران.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی، زیاد نەخالە، لەگەڵ شاندێکی ئەم ڕێکخراوە بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران چووەتە تاران و هەروەها لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، کۆبووەوە. کە لە هەمان کاتدا بانگهێشتی تاران کرابوو.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا تێکڕای نرخی خانووبەرە لە تاران بە ڕێژەی...

۱۳ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا تێکڕای نرخی خانووبەرە لە تاران بە ڕێژەی ٢٥لەسەد زیادی کردووە