close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نەفتالی بێنێت؛ ئیسرائیل خۆی ئامادەدەکات بۆ دواڕۆژی ڕێککەوتنێکی لاواز لەگەڵ ئێران

۱۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نەفتالی بێنێت؛ ئیسرائیل خۆی ئامادەدەکات بۆ دواڕۆژی ڕێککەوتنێکی لاواز لەگەڵ ئێران

"نەفتالی بێنێت"، سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە ئەو وڵاتە خۆی ئامادەدەکات بۆ دواڕۆژی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئێراندا. پێشبینی ئەەشی کردووە کە ڕێککەوتنی ئەم جارە کورتتر و لاوازتر دەبێت لە ڕێککەوتنی پێشوو و هەل بۆ ئێران دەرەخسێنێت کە بتوانێت ستادیۆمی گەورەی سانتریفیوژ دروست بکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی "تایمزی ئیسرائیل"، بێنێت وتوویەتی بەپێچەوانەی ڕێککەوتنی پێشو کە ماوەی ١٠ ساڵ بوو و بڕیاربوو ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی بێت، ئەم ڕێککەوتنەدا چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران تەنیا بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو سنوورداردەکاتەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بە "هەنگاوە گەورەکانی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم"ـیش دا و وتی بەپێی ئەم ڕێککەوتنە تازەیە ئێران دوو ساڵ و نیوی دیکە ڕێگەپێدراودەبێت کە سانتریفیوژی تازەتر و بەهێزتر بخاتە کار.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەش کردەوە کە لەپاش ئەم دوو ساڵ و نیوە ئەگەر ڕێککەوتنەکە تازەنەکرێتەوە ئێران بۆی دەبێت کە ستادیۆمێکی گەورەی سانتریفیوژ چێ‌بکات.

زیادیشی کرد، کە ئەوان وەک ئیسرائیل لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان ئامادەدەکەن بۆ دواڕۆژی ڕێککەوتنەکە و ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی ئاسایتشی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی ئەنجام دەدەن.

بێنێت لەکۆتایی هۆشداری دا سەبارەت بەو بەرژەوەندییانەی لەپاش ڕێککەوتن دەستی ئێران دەکەوێت و بەتایبەتی تیشکی خستۆتە سەر دەیان میلیارد دۆلار لە پارە بلۆک‌کراوەکانی کلە پاش ڕێککەوتن ئازاد دەکرێن و وەک بێنێت دەڵێت "هەمووان باش دەزانن ئێران ئەم پارانە بۆ پشتگیریی تیرۆریزم لەناوچەکەدا" خەرج دەکات.

ئەم قسانەی نەفتالی بێنێت لەکاتێکدایە کە لەئێستادا گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەن بۆ ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی بەرجام بەڕێوەیە و پێدەچێت لایەنەکانی ئەم دانوستانانە بەم زووانە بگەنە ڕێککەوتن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتێرز" لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرابێت ڕایگەیاندبوو کە دەقی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا تا ڕادەیەکی زۆر نووسراوە و ئامادەکراوە.

 

تێبینییەکەت بنووسە

جیهان

نەوتهەڵگرێکی ئێران بە نیو ملیۆن بەرمیل نەوتەوە لەنزیک چین ئاگری گرت

۱۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نەوتهەڵگرێکی ئێران بە نیو ملیۆن بەرمیل نەوتەوە لەنزیک چین ئاگری گرت