close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دادگای پێداچوونەوەی تورکیا حوکمی مەهیار ئەحمەدی پشتڕاست کردەوە

۱۶ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دادگای پێداچوونەوەی تورکیا حوکمی مەهیار ئەحمەدی، چالاکی سیاسی و پەناخوازی کوردی ئێرانی پشتڕاست کردەوە
دادگای پێداچوونەوەی تورکیا حوکمی مەهیار ئەحمەدی، چالاکی سیاسی و پەناخوازی کوردی ئێرانی پشتڕاست کردەوە

حوکمی ٦ساڵ و ٣مانگ زیندانیکردنی مەهیار ئەحمەدی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانی سیاسی پێشووی کورد کە لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری تورکیا و هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کرابوو، لەلایان لقی ٢ی دادگای پێداچوونەوەی شاری وانی تورکیا پشتڕاست کرایەوە. ناوبراو هەوڵی دابوو لە ڕێگای تورکیاوە بگاتە یەکێک لە وڵاتە ئەمنەکانی ئەوروپا.

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مەهیار ئەحمەدی کە ئێستا لە زیندانی شاری واندایە، ڕۆژی ١ی پووشپەڕ لە پشتڕاستکردنەوەی زیندانیکردنی ئاگادار کراوەتەوە.

ناوبراو لە سەرماوەزی ١٤٠٢، لەلایان دادگایەکەوە لە شاری حەکاری بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان" بە سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی مەحکوم کرا. دوای ناڕەزایی پارێزەری ئەم چالاکە مەدەنییە، دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرا.

مەهیار ئەحمەدی دوای دەستبەسەکران بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە زیندانێکی شاری حەکاری ڕاگیرا و دوای دانیشتنی دادگا، بۆ زیندانی شاری وان گواسترایەوە. ئەم چالاکەی ژینگەپارێزی لە کۆتایی مانگی سەرماوەزی ١٤٠٢، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان" لەلایان دادگای تورکیاوە بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سزادرا.

ناوبراو لە پاییزی ١٤٠١، بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی و دیتنەوەی لەلایان دامەزراوە ئەمنییەتێکانەوە، ناچار بو ئێران بەجێ بهێڵێت و لە هەرێمی کوردستان بژی.

مەهیار ئەحمەدی لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٢، بەهۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لە ڕێگەی تورکیاوە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەلایان پاسەوانانی سنووری تورکیاوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو پێشتریش لە ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٦، بە هۆی چالاکییە مەدەنییەکانی لە شاری سنە لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٢ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە خاکەلێوەی ١٣٩٧ لەلایان دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام" بە ٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی مەحکوم کرا. ئەم چالاکە مەدەنییە لە مانگی گوڵانی ١٣٩٧ی هەتاوی دوای بانگهێشت کردنی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای سنە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.

تێبینییەکەت بنووسە

کوردستان

کوژران و برینداربوونی ٥٠٧ کۆڵبەر لە ساڵی ١٤٠٢

۱۶ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
کوژران و برینداربوونی ٥٠٧ کۆڵبەر لە ساڵی ١٤٠٢