بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، حوسێن بورکە، هاووڵاتی خەڵکی گوندی "سوغانلوو" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی و یەک ساڵ دورخستنەوە بۆ ورمێ مەحکوم کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم سزایە کۆتاییەکانی خاکەلێوەی ١٤٠٣ بە شێوەی فەرمی لە بەندیخانە بە حوسێن بورکە ڕاگەیەندرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، حوسێن بورکە، هاووڵاتی خەڵکی گوندی "سوغانلوو" سەر بە شاری پیرانشار لە بەندیخانەی نەغەدەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە.
نێوەڕاستی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، حوسێن بورکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ دوو ڕۆژ پاش ئازادکران، بانگی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار کرا و دیسان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە