close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لەسێدارەدانی ٨٥٣ کەس لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێراندا

۱۶ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٥٣ کەس لەلایەن دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون
لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٥٣ کەس لەلایەن دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون
کۆماری ئیسلامی بە گشتی تا ئێستا ٩ کەسی لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە سێدارە داوە، هەر یەکە لەوانە محەممەد قوبادلو، مۆحسێن شکاری، مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد، محەممەدمەهدی کەرەمی، محەممەد حوسێنی، ساڵح میرهاشمی، سەعید یەعقوبی، مەجید کازمی و میلاد زۆهرەوەند.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە نوێترین ڕاپۆڕتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران دەڵێت کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٥٣ کەس لەلایەن دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون. ئەو ژمارەیە زۆرترین ژمارەی جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدانە لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا.

ئەم ڕێکخراوەیە لە بەشێک لە ڕاپۆڕتەکەی خۆیدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە بەشێوەی بەپەلە و هەنووکەیی سەبارەت بەو ڕەوشە کە لە ئێران لە ئارادایە، هەڵوێست بنوێنن.

بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە، زیندانەکانی ئێران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بوونەتە "شوێنی کوشتنی بەکۆمەڵ".

لە ڕاپۆڕتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لانیکەم ٤٨١ کەس بە تاوانی پەیوەندی‌دار بە مادەی هۆشبەرەوە لە سێدارەدراون. ئەو ئامارە نیوەی ئەو کەسانە لە خۆ دەگرێت کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە سێدارەدراون.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتەکەیدا دەشڵێت کە کەمینەی بەلووچ تەنها نزیکەی ٥ لەسەدی حەشیمەتی ئێران پێکدەهێنن، بەڵام ٢٩ لەسەد (واتە ١٣٨ کەس) لەو کەسانەی کە بەهۆی تۆمەتگەلی گرێدراوی مادەی هۆشبەرەوە لە سێدارەدراون بەلوچن.

هەروەها لەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاندووە کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە سەردەمی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" کەیسەکانی سزای لە سێدارەدانی بە ئامانجی دروستکردنی ترس لە نێو کۆمەڵگای ناڕازیی ئێران، چڕتر کردووەتەوە.

ئاماری ئێعدامەکان لە ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا زۆرترین ئامار لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا بووە و بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٤٨ و ١٧٢ لەسەد گەشەسەندن نیشان دەدات.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە درێژەی دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەمساڵدا کردووە و پشتڕاستی کردووەتەوە کە تا ڕۆژی ٢٠ی مارسی ٢٠٢٤ لانیکەم ٩٥ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.

کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی شەستەکان و بە تایبەت هاوینی ١٣٦٧ی هەتاوی، سەدان کەس لە زیندانیانی سیاسی نەیاری خۆی، بە شێوەی نهێنی لە زیندانەکاندا لە سێدارە دا.

ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٦ کەس لە زیندانیانی سیاسی دژبەری کۆماری ئیسلامی کە لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر کرابوون، لەسێدارەدران و لانیکەم حەوت کەسی دیکەش مەترسی جێبەجێ‌کرانی ئەو سزایەیان لەسەرە.

کۆماری ئیسلامی بە گشتی تا ئێستا ٩ کەسی لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە سێدارە داوە، هەر یەکە لەوانە محەممەد قوبادلو، مۆحسێن شکاری، مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد، محەممەدمەهدی کەرەمی، محەممەد حوسێنی، ساڵح میرهاشمی، سەعید یەعقوبی، مەجید کازمی و میلاد زۆهرەوەند.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دادگای پێداچوونەوەی تورکیا حوکمی مەهیار ئەحمەدی پشتڕاست کردەوە

۱۶ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دادگای پێداچوونەوەی تورکیا حوکمی مەهیار ئەحمەدی پشتڕاست کردەوە