ئەمڕۆ چوارشەمە ١٨ی خەزەڵوەری، بە بۆنەی چلەی کوژراوانی زاهێدانەوە سەرەڕای مانگرتنی بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی ئێران خوێنداری زانکۆکان بە شێوەیەکی جیاوازهاوخەمی خۆیان بۆ ئەم ڕۆژە دەربڕی.
لە زانکۆی هونەری تەورێز، پێرفۆرمەنسێک لە لایەن خوێندکارانی ئەم زانکۆیە بۆ خودانوور لەجعی، یەکێک لە کوژراوانی هەینی خوێناوی زاهێدان لە بەردەم بینایی بەسیجی ئەم زانکۆیەدا نمایش کرا.
بە هەمان شێوە لە زانکۆی هونەری ئێسفەهان لقی معماری و شارسازی، بۆ یاد کردنەوەی ئەم ڕۆژە بە چەسپاندنی کاغەز بە دیوارەکانەوە و نووسینی دروشم ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و پۆلەکانیان بایکوت کرد.
هەروەها لە زانکۆی تاران، لقی یاسا ڕێوڕەسمێک بۆ یادی گیانبەخت کردووانی هەینیی خوێناوی زاهێدان لە لایەن خوێندکارانەوە بەڕێوەچوو. کە بە دنانی وێنەی قوربانیان، گوڵ و ڕۆشن کردنی مۆم هاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵەی قربانیان دەربڕی. هەروەها لە زانکۆی پیشەسازی ئەمیرکەبیر لقی موهەندسی نەساجی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ئەم ڕۆژە بەڕێوە چوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە