ئیسماعیل خەتیبزادە، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئەمڕۆ ٥ی ڕێبەندان بانگەشەی ئەوەی کردووە ئەم وەزارەتخانەیە ئەندامانی "١٢ گرووپی تیرۆریستی" سەر بە ئیسرائیلی، دەستگیر کردووە.
هەرچەندە خەتیبزاده، لەسەر ژمارەی دەستگیر کراوان، ناسنامە و شێوازی دەستگیر کردنی گرووپەکان هیچ وردەکارییەکی نەخستەڕوو.
هەواڵدەری تەسنیم نزیک لە سپای پاسداران، لە زمانی وەزیری ئیتلاعاتەوە وتوویەتی ئەم "١٢ گرووپە" پلانیان دانابوو "بە کردەوەی تیرۆریستی، تۆڵەی شکستەکانی ئەم دواییانەیان لە ئێران بستێننەوە".
ڕەنگە مەبەستی بەڕێز خەتیبزادە لە "شکستەکانی ئەم دواییانە" ئاماژە کردن بێت بە وتارەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان.
حەوتووی ڕابردوو عەلی خامنەیی بە گرێدانەوەی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی خەڵک بە وڵاتانی بیانی، بانگەشەی کردبوو پلانی دوژمن شکستی هێناوە.
پێشووتر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی هەندێک تێکدەری لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان بۆ ئیسرائیل گەڕاندبووەوە.
هەروەها وەزیری ئیتلاعات بانگەشەی کردووە ئەم "گرووپە تیرۆریستیانە"ی سەر بە ئیسرائیل مەبەستی "کاری تێکدەرانە"یان بووە لە ئێراندا.
حکوومەتەکانی ڕۆژئاوا بەردەوام دەستێوەردانیان لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران ڕەت کردووەتەوە و داوایان کردووە کۆماری ئیسلامی وڵامی خەڵکی ناڕازی بداتەوە. تەنیا ڕێکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا، گەمارۆدانی سەرکوتگەران و پشتیوانی کردن لە ناڕازیان بووە لە بەرامبەر سەرکوتی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە